riklam

داوای دەستگیركردنی بكوژەكەی نەقیب محەمەد دەكرێت

کوردستان 12:58 PM - 2021-12-05

پۆلیسی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رایدەگەیەنن، دەبێت بە زووترین كات بكوژی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیر بكرێت و  حكومەتیش ئاوڕی جدی لە دامودەزگاكانی توندوتیژی دژی ژنان بداتەوە.

ئەمڕۆ 5-12-2021، پۆلیسی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا و كوردە عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان رایگەیاند: داوا دەكەین بەزووترین كات تاوانباری رووداوی كوشتنی نەقیب محەمەد لەتیف دەستگیر بكرێت.

وتیشی: لە ئێستاشدا ئاسایش سەرقاڵی دۆزینەوەی تاونبارەكەیە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسەر خەتە بۆ دەستگیركردن و رادەستكردنی بكوژەكە.

هەر لە كۆنگرەكەدا ئەوەشیخستەڕوو: كە لەسلێمانی كێشەی كەمی نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانیان هەیە جگە لە كەمی ستاف و پۆلیس و ئەفسەر.

هاوكات عەمید سەركەوت عومەر بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان رایگەیاند: داواكارین لە حكومەت ئاوڕی جدی لە دامودەزگاكانی توندوتیژی دژی ژنان بداتەوە.

شەوی رابردوو لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركی یاسایی خۆیاندا،  نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەر  لە نووسینگەی رۆژهەڵاتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ژنان و خێزان شەهید كرا و سێ پۆلیس بریندار بوون، برینی دووان لە پۆلیسە بریندارەكانیش سەختە.

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket