}

خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی داوای ده‌رماڵه‌ ده‌كه‌ن

کوردستان 09:33 AM - 2021-12-05

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 5-12-2021 جارێكی دیكه‌ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كرد و داوای ده‌رماڵه‌یان كرد.

 له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ یه‌كێك له‌خوێندكاره‌كان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: گردبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان ته‌نها و ته‌نها بۆ داواكردنی مافه‌ داراییه‌كانمانه‌ كه‌ ده‌رماڵه‌یه‌.

 وتیشی: ده‌ستخۆشی له‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی له‌توانایدا هه‌بوو بۆی جێبه‌جێ كردین، وه‌ك كێشه‌ی داخلییه‌كان و پێداویستی خوێندكاران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌رماڵه‌وه‌ هه‌یه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت بێته‌ خه‌ت و ئه‌و مافه‌مان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

ئه‌و خوێندكاره‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بڕیارمانداوه‌ تا حكومه‌ت داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كات بایكۆت نه‌شكێنین، به‌ڵام ناچینه‌ سه‌ر شه‌قام و رێ له‌كه‌س ناگرین، تا كه‌سی گێره‌شێوێن هه‌وڵنه‌دات بێته‌ ناومان و رێڕه‌وی داواكارییه‌كانمان بۆ مه‌رامی خۆیان بقۆزنه‌وه‌.

PuKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket