riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 09:05 AM - 2021-12-05


رووداوەكان:
1605: ئینگلتەرە (جای فوكس)ی دەستگیركرد، كە ساڵانە یادی دەكەنەوە بە ناوی (شەوی بون فایەر).
1630: كۆتایی جەنگی نێوان ئینگلتەرە و ئیسپانیا بە مۆركردنی رێكەوتننامەی مەدرید.
1757: سوپای بروسیا بە سەركردایەتی ئیمبراتۆر فریدریخی دووەم، هەرەسی هێنا بە سوپای فەرەنسە كە ژمارە و چەك و تەقەمەنیشیان زیاتر بوو، لە شەڕی روسباش لە میانی جەنگی حەوت ساڵەی نێوانیان.
1789: كۆمەڵەی نیشتمانی فەرەنسی رەزامەندی نواند لەسەر یاسای یەكسانی نێوان هاووڵاتیان.
1896: پەخشكردنی یەكەم فیلمی سینەمایی هەڵواسراو لە قاهیرەی پایتەختی میسر، و پاشان لە ئەسكەندەریە.
1914: شانشینی یەكگرتوو (قوبرس)ی داگیركرد بە هاوكاری لەگەڵ فەرەنسە و جەنگی دژ بە دەوڵەتی عوسمانیان راگەیاند.
1918: ئیمام یەحیا حەمیدەدین، رۆشتە (سەنعا) تا شانشینی موتەوەكیلی یەمەنی ببێتە دەوڵەتێكی سەربەخۆ  لەو مێژوەوە.
1944: رێكخراوی شتیرن وەزیری بەریتانی (لۆرد موین)ی دەستگیركرد كە لە فەلەستین نیشتەجێ بوو.
1956: هێزەكانی فەرەنسە و بەریتانیا هەردوو شاری (بۆرسەعید) و (بۆر فوئاد)یان داگیركرد و ئەوەش لە میانی هێرشە سێ قۆڵیەكەدا.
1956: وەزیری بەرگری سۆڤییەتی مارشاڵ (نیكۆلای بولجانین) لە پەیامێكیدا ئاگاداركردنەوەی نارد بۆ سەرەك وەزیرانی فەرەنسە (غی مولییە) و سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو (ئەنتۆنی ئیدن) و سەرەك وەزیرانی ئیسرائیل (دافید بن غوریون) سەبارەت بە وەستانی كردە سەربازیەكانیان دژ بە میسر.
1967: كۆدەتا لە كۆماری عەرەبی یەمەنی كە بووە هۆی رووخانی موشیر (عەبدوڵلا سەلال) لە كاتی سەردانی بۆ بەغداد و دروستكردنی ئەنجومەنێكی سەرۆكایەتی لە سێ ئەمیندار كە بریتی بوون لە (عەبدولرەحمان ئەریانی) و (محەمەد عەلی عوسمان) و (ئەحمە محەمەد نیعمان)  و دروستكردنی حكومەتێك بە سەرۆكایەتی (موحسین عینی).
1968: هەڵبژاردنی (ریچارد نیكسۆن) بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1974: وتاری شای ئەردەن (حسێن بن تەلال) كە شانشینی ئەردەنی راگەیاند، و رایگەیاند كە دەستور و دامەزراوەكان چاكسازی دەكرێن و هەرێمی خۆرئاوا لە ژێر ركێفی ئەردەندا نامێنێت.
1979: ئیمام خومەینی رایگەیاند كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا شەیتانی مەزنە.
1980: هەڵبژاردنی (رۆنالد ریگن) بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1990: تیرۆركردنی مائیر كاهانا، دامەزرێنەری (بزووتنەوەی كاخ) ی یەمەنی توندڕەو لەسەر دەستی (سەید نەسر).
2000: دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (هاووڵاتی) لە سلێمانی.
2006: دادگای تاوانی باڵا لە عیراق فەرمانی لەسێدارەدانی دەركرد بۆ سەرۆكی پێشوی عیراق (سەدام حسێن) و (عەواد بەندەر) و (بەرزان تكریتی) تا مردن.
2006: ئەنجومەنی ئۆڵۆمپی كوردستان لە شاری هەولێر راگەیەنرا.
2007: دەستپێكردنی پرۆسەی (چەكوشی ئاسنین) دژ بە رێكخراوی (قاعیدە).
2007: وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، هەرێمی كوردستان بە ناوچەیەكی ئارام دادەنێت.
2008: راگەیاندنی بردنەوەی پاڵێوراوی حیزبی دیموكراتی (باراك ئۆباما) بە رێژەیەكی زۆر بەسەر ركابەرەكەیدا لە پارتی كۆماری (جۆن ماكین)، بەو شێوەیە (ئۆباما) بوو بە چل و چوارهەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بوو بە یەكەمین سەرۆكی ئەمریكا كە بە نەژاد ئەفریقی بێت.
2013: ئاراستەكردنی كەشتی ئاسمانی هیندی (مانجالیان) بە ئاراستەی هەسارەی مەریخ.

لەدایكبوون:
1271: مەحمود غازان، سوڵتانی ئیلخانی.
1615: سوڵتان ئیبراهیمی یەكەم، سوڵتانی عوسمانی.
1854: بول ساباتییە، زانای كیمیای فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1912ز.
1885: ویل دیورانت، بیریار و مێژوونوسی ئەمریكی.
1888: ئەبو یەقتان، رۆژنامەنوسی جەزائیری و لە پێشەنگانی بزووتنەوەی چاكخوازیی ئەبازی لە جەزائیر.
1913: فیفیان لی، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1920: دۆگلاس نورس، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابورویەكان لە ساڵی 1993ز.
1921: شاژنە فەوزیە، كچی مەلیكی میسر فوئادی یەكەم و ژنی شای ئێران محەمەد رەزای پەهلەوی.
1931: چارلز تیلور، فەیلەسوفی كەنەدی.
1940: تید كولونجوسكی، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1952: ئولیگ بلوخین، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئۆكرانی.
1952: هیلین بندیكت، ژنە رۆماننوس و رۆژنامەنوسی بەریتانی ئەمریكی.
1953: مەعالی زاید، ژنە ئەكتەری میسری.
1953: عەلائەدین ترو، سیاسەتمەداری لوبنانی.
1957: داوود حسێن، ئەكتەری كوێتی.
1958: رۆبەرت باتریك، ئەكتەری ئەمریكی.
1960: تیلدا سوینتون، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1961: ئینتیسار شەراح، ژنە ئەكتەری كوێتی.
1963: تاتوم ئونیل، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1963: سەمیر سەعید، گۆڵچی تۆپی پێی كوێتی.
1964: عبێدی بیلیە، یاریزانی تۆپی پێی غانیا.
1965: فامك جانسن، ژنە ئەكتەری هۆڵەندی.
1968: سام روكویل، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1971: كورین نیمیك، ئەكتەری ئەمریكی.
1974: دادو برشو، یاریزانی تۆپی پێی كرواتی.
1977: ریچارد رایت، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1980: كریستۆفەر میتسلدەر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1983: مایك هانكە، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1986: كاسبر شمایكل، گۆڵچی تۆپی پێی دانیماركی.
1987: محەمەد سەمیر، یاریزانی تۆپی پێی میسری.
   
وەفات:
1879: جیمس كلیرك ماكسویل، زانای فیزیای ئوسكوتلەندی.
1930: كریستیان ئەیكمان، زانای فیزیا و فیزیۆلۆجیای هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1929ز.
1944: ئەلكسی كاریل، پزیشكی نەشتەرگەری فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1912ز.
1948: م. تاهیر سادق، نووسەر و فەرهەنگ نووسی كورد، لە سلێمانی لە تەمەنی 73 ساڵیدا و لە گۆڕستانی سەرچنار بەخاك سپێردرا، لەدایكبووی شاری كۆیەیە و لە بنەماڵەی (دایەخەجێ)، بووە بە ئەندامی پارتی (هیوا).
1975: ئیدوارد تاتوم، زانای زیندەوەرزانی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1958ز.
1982: جاك تاتی، ئەكتەر و دەرهێنەری فەرەنسی.
1989: حەسەن عابدین، ئەكتەری میسری.
1990: مائیر كاهانا، دامەزرێنەری (بزووتنەوەی كاخ).
2006: بڵند ئەجەوید، سەرەك وەزیرانی پێشوی توركیا.
2007: نیلس لیدهولم، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی سویدی.

جەژن و بۆنەكان:
شەوی بون فایەر لە شانشینی یەكگرتوو و نیوزیلەندە.

PUKmedia  ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket