}

سلێمانی.. له‌ڕووداوێكدا ئه‌فسه‌رێك كوژراو 3 پۆلیسیش برینداربوون

کوردستان 10:40 PM - 2021-12-04

له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی له‌ رووداوێكدا ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی نه‌قیب كوژراوه‌و و سێ پۆلیسیش برینداربوون.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی PUKmedia له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ پێیدراوه‌ ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به‌ژنان كه‌ فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكیان پێبوه‌ له‌سنووری ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌كاتی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌و له‌ئه‌نجامدا، ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌ی نه‌قیب كوژراوه‌و سێ پۆلیسیش برینداربوون.

لای خۆیەوە لیوا چەتۆ صاڵەح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ  رایگەیاند: بەداخەوە لەکاتی جێبەجێکردنی یاسادا لەلایەن تۆمەتبارێکەوە تەقە لەهێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەژنان کراوەو ئەفسەرێک شەهیدبووەو سێ پۆلیسیش برینداربوون.  

وتیشی: هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە لەو بارەیەوەو گەڕان بەدوای تاوانبارەکەدا بەردەوامە.

هەر لەوبارەیەوە عەمید ئاسۆ تەها بەرێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وتی: تاوەکو ئێستا تاوانبارەکە دەستگیر نەکراوەو گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

ئەوەشی وت: هێزەکانی پۆلیس  پارێزەری سەرو ماڵی هاووڵاتیانن و ئەرکی پاراستنی هاووڵاتیان و ئارامی شار بەوپەڕی دڵسۆزیەوە جێبەجێ دەکەن.

PUKmedia جەمال سەرگەتی 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket