}

چه‌مچه‌ماڵ.. له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا شه‌ش كه‌س برینداربوون

کوردستان 09:28 PM - 2021-12-04

له‌ئه‌نجامی پێكدادانی دوو  ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید پێشڕه‌و له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، شه‌ش كه‌س برینداربوون.

شه‌ریف رحیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ڕايگه‌یاندن ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 4-12-2021، له‌ئه‌نجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید پێشڕه‌و شه‌ش بریندار گه‌یه‌نرانه‌  سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ دووان له‌ برینداره‌كان باری ته‌ندروستیان ناجێگیره‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كران و چوار برینداره‌كه‌ی تر باری ته‌ندروستیان جێگیره‌ و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌.
  
PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket