}

وه‌فدێكی یه‌كێتی به‌شداری پرسه‌ی تێۆشه‌ری دێرین عه‌بدوڵڵا خورشید ده‌كات

پرسەنامە 07:23 PM - 2021-12-04

وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كۆردستان به‌شداری پرسه‌ی تێۆشه‌ری دێرین عه‌بدوڵا خورشیدیان كرد.
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌پرسه‌ی هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵاخورشید وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و هه‌ڤاڵانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب له‌مه‌كته‌بی ڕێكخستن له‌شارۆچكه‌ی  قه‌سرێ به‌شداریان كرد له‌پرسه‌ی خوالێخۆشبوو .

دواتر سه‌ردانی مه‌زاری هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵاخورشیدیان كردو چه‌پكه‌ گوڵیان له‌سه‌ر مه‌زاری دانا له‌ وته‌یه‌كدا هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی به‌ناوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ خه‌بات و تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه‌ی هه‌ڤاڵ عبدوڵاخورشید له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان تا دواساته‌كانی ژیانی به‌رزنرخاند ته‌ئكیدیان له‌وه‌كرده‌وه‌ له‌ده‌ستدانی كاك عه‌بدوڵاخورشید خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ یه‌كێتی و خانه‌واده‌كه‌یان بۆ باڵه‌كایه‌تی .

خوالێخۆشبوو عه‌بدوڵا خوڕشید محمود
له‌ دایكبوی(1962) له‌ گوندی وه‌ڵزێ چاوی به‌ دونیا هه‌ڵێناوه‌. 
١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێخستنه‌كانی یه‌كێتی كردووه‌ ، 
١٩٧٧وه‌ك ئه‌ندامێكی كارا و به‌توانا له‌ ڕێكخراوی هێرش له‌ شارۆچكه‌س قه‌سرێ  زیاتر توانای ده‌ركه‌وت ، یه‌كێك بوو له‌ ئه‌ندامه‌ هه‌ره‌ به‌تواناكان ڕاسته‌و خۆ كاری له‌ناو ڕێكخاوه‌كه‌دا ده‌كرد ،
١٩٧٨ ئه‌م ڕێكخراوه‌ خرایه‌ سه‌ر كۆمیته‌ی ڕاپه‌ڕین كه‌ شه‌هیدی سه‌ركرده‌ كاك حسن كوێستانی لێپرسراوی بوو كاك عبدوڵا كه‌سایه‌تیه‌كی دیاروناسراوی باڵه‌كایه‌تی وبادینان بوه‌و یه‌كێك بوه‌ له‌كادره‌ دیاروچالاكه‌كانی  ڕێكخستن له‌سنوری باڵه‌كایه‌تی وبادینان پله‌به‌پله‌ ئۆرگانه‌كانی ڕێكخستنی بڕیوه‌  خوالێخۆشبوو چه‌ندین ساڵ  ئه‌ندامی مه‌كته‌ب بوه‌ له‌مه‌كته‌بی چاودێری   وله‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنفرانسه‌كانی مه‌كته‌به‌كاندا له‌دوای كۆنگره‌ی چوار هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌ به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌ب له‌مه‌كته‌بی ڕێكخستن 
مه‌خابن دوای ململانێه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی نه‌گریسی كۆرۆنا دواجار گیانی سپارد و ماڵئاوای یه‌كجاری لێكردین.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket