دادگای فیدڕاڵی ده‌توانێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تبكاته‌وه؟
عیراق 06:58 PM - 2021-12-04
شاره‌زایه‌كی یاسایی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ی 12ی 2021 جه‌ختیكرده‌وه پارته سیاسییه‌كان ئه‌وانه‌ی كورسییه‌كانیان به‌تاڵان براوه ده‌توانن په‌نا بۆ دادگای فیدڕاڵی به‌رن و ئاماژه‌شیدا كه هه‌ر ئه‌و داداگایه‌ش ده‌توانێت و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات یاخود ره‌تیبكاته‌وه.
د.عه‌لی ته‌میمی شاره‌زا له‌بواری یاسا له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ری بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تانه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا‌و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانیش له‌لای خۆیه‌وه ناوی براوه‌كانی راگه‌یاندو سه‌رجه‌م ناوی هه‌ر 329 براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ره‌وانه‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی كرد تاوه‌كو به‌گوێره‌ی ماده‌ی 93 له‌بڕگه‌ی 7ی ده‌ستووری عیراق ناوه‌كان په‌سه‌ند بكات، روونیشی كرده‌وه، په‌سه‌ندكردنی ناوه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه دوا وێستگه‌ی زامنكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت و دادگای فیدڕاڵی ووردبینی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و رێكارانه ده‌كات كه پێشتر‌و له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه تاوه‌كو كۆتایی پرۆسه‌كه ئه‌نجام دراون ئاخۆ ئه‌و رێكارانه له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوورو یاسادا بووه یاخود نا، چونكه داننان به‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌مانای لایه‌نگری و پێدانی سیفه‌تی ده‌ستوورییه به‌م ئه‌نجامانه، هه‌ر ده‌شبێت دادگای باڵای فیدڕاڵی ووردبینی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تانه‌و ناڕه‌زایه‌تیش له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بێت چونكه ئه‌وه بریتیه له‌سیستمی گشتی و دادگای فیدڕاڵیش پارێزه‌ری ده‌ستووری مافه‌كانی هاووڵاتییانه.
راشیگه‌یاند: دادگای فیدڕاڵیش به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێشكه‌شیكردووه یا ئه‌وه‌تا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات یاخود به‌شێكی ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات وه‌ك چۆن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 دا روویدا كاتێك هه‌ندێك له‌كاندیده‌كانی دوورخسته‌وه به‌هۆی بوونی كۆتوبه‌ندی تاوان له‌سه‌ریان یاخود به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ناكات و په‌سه‌ندكردنی ره‌تده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێشێلكارییه ده‌ستووریی و یاساییانه‌ی روویانداوه‌و ئه‌و تانانه‌ی كه به‌به‌ڵگه‌وه پێشكه‌ش كراون، بۆیه دادگای فیدڕاڵی باڵا بۆی هه‌یه په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان دوابخات تا ئه‌و كاته‌ی كۆمسیۆن ئه‌وه‌ی لێی داوا ده‌كرێت جێبه‌جێیان بكات.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27