}

وه‌ڵامی فیسه‌ل كه‌ریم خان برادۆستی بۆ قوباد تاڵه‌بانی

ی ن ک 06:24 PM - 2021-12-04

فیسه‌ل كه‌ریم خان برادۆستی رایده‌گه‌یه‌نێت، زۆر سوپاس مامی بچوك ده‌كه‌م و به‌ڵێ هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز و پڕوره‌م به‌ بوونی ئێوه‌ و‌ برایه‌تیتان؛ سه‌ربه‌رزم به‌ ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كێتی ناسنامه‌ی شه‌هیدان و كه‌سو كاره‌كانییان.

وه‌ڵامی فیسه‌ل كه‌ریم خان برادۆستی بۆ قوباد تاڵه‌بانی....
زۆر سوپاس مامی بچوك....
هاوڕێ و هه‌ڤاڵ و برام كاك قوباد...
به‌ڵێ هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز و پڕوره‌م به‌ بوونی ئێوه‌ و‌ برایه‌تیتان؛ سه‌ربه‌رزم به‌ ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، یه‌كێتی ناسنامه‌ی شه‌هیدان و كه‌سو كاره‌كانییان، پێشمه‌رگه‌، فه‌رمانده‌، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، و كادر و ده‌نگده‌رانمان؛ سه‌ربه‌رز و پشت ئه‌ستوورم به‌ پشتیوانی جه‌ماوه‌ری خۆڕاگرو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، و مامۆستایانی ئاینی، كه‌سایه‌تی، قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست، پیشه‌وه‌ران، فێركاران، و خوێندكاران، ژنان و كچان، و گه‌نج و لاوانی وڵاته‌كه‌مان. 

به‌ڵێ براوه‌ین، ئێمه‌ له‌ناو دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان داین، و ده‌زانین چ یارییه‌ك به‌ ده‌نگه‌كانمان كرا؛ ئێمه‌ش و ته‌واوی كوردستانییانیش لایان ڕوونه‌ كه‌ ده‌نگی زیاتر له‌ كورسییه‌كمان هه‌بووه‌. وه‌ یاریكردن به‌ ده‌نگه‌كه‌نمان سوورترمان ده‌كات له‌ سه‌ر خزمه‌تكردن به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ گشتی و ده‌ڤه‌ری سۆرانی سه‌ربه‌رز به‌ تایبه‌تی.
به‌ڵێ سه‌ربه‌رزم به‌ قه‌د چیاكانی كوردستان، و شانازی به‌ برایه‌تی جه‌نابت و ته‌واوی هه‌ڤاڵانه‌وه‌ ده‌كه‌م، و ئاسۆ ڕوونه‌ و كاروانی خه‌بات به‌رده‌وامه‌. 

فیسه‌ل كه‌ریم خان برادۆستی

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket