}

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سبه‌ینێ رێزو وه‌فا بۆ شه‌هیدان نیشان ده‌دات

کوردستان 05:53 PM - 2021-12-04

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 5ی12ی 2021، پێش وانه‌ی یه‌كه‌م له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی ده‌قیقه‌یه‌ك راده‌وه‌ستین وه‌ك رێزلێنان له‌گیانی پاكی شه‌هیدانمان.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌:
هه‌موولایه‌ك ئاگادارن كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان ڕوبه‌رووی په‌لاماری تیرۆریستان بووه‌وه‌،  رۆحی شه‌هیدانمان ئاسووده‌ بێت،  ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌  پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كه‌ین. 
له‌ نێو شه‌هیدانی ئه‌مجاره‌ی په‌لاماری تیرۆریستان، قوتابییه‌ك به‌ناوی (بـارزان ئیسماعیل) كه‌ ته‌مه‌نی (ده‌) ساڵ بوو له‌ پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی له‌ (قوتابخانه‌ی خدر جیجه‌) له‌كاتی یارمه‌تیدانی براكانی بۆ تێكشاندنی دوژمنان و تیرۆریستان شه‌هید ده‌بێت، (شه‌هید بارزان)ـی قوتابی خۆی بووه‌ قوتابخانه‌یه‌ك بۆ فێربوون و سوود وه‌رگرتن له‌ وانه‌كانی به‌رگریی و ئیراده‌ و خۆشه‌ویستی نیشتیمان. 
بۆ رێزگرتن له‌ رۆحی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ و هاوڵاتییانه‌ی كه‌  شه‌هید بوون له‌ سنووری  گه‌رمیان  و قه‌ره‌چوغ و شه‌هیدی قوتابی (بـارزان) 
سبه‌ی  یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی  ٥ی١٢ی ٢٠٢١، پێش وانه‌ی یه‌كه‌م  له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی خوله‌كێك راده‌وه‌ستین وه‌ك رێزلێنان له‌گیانی پاكی  شه‌هیدانمان. و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێریش راده‌سپێرین كه‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی سنووری په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور بكه‌ن به‌ناوی قوتابخانه‌ی شه‌هید( بـارزان ئیسماعیل) .
رۆحی شه‌هیدان شاد بێت و كوردستان پارێزراوبێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
     ٤ی١٢ی٢٠٢١

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket