riklam

كۆچ و كۆچبه‌ران: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌ بێلاروسه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

عیراق 02:32 PM - 2021-12-04

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ده‌ڵێت، ھه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌ بێلاروسه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئێستاش زیاتر له‌ ھه‌زار و 500 كه‌سیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

كه‌ریم نوری بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق ڕایگه‌یاند، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی عیراق له‌ سنوره‌كانی نێوان بێلاروس و پۆڵه‌ندا كۆتایی نه‌ھاتووه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان، تا ئێستاش سه‌ركه‌وتووبوون له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زیاتر له‌ ھه‌زار و 500 كه‌س كه‌ زۆرینه‌یان كوردن.

وتیشی، زانیارییان نییه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی تا ئێستا له‌ سنووره‌كانی بێلاروس ماونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ زۆرینه‌یان به‌ نایاسایی له‌ توركیاوه‌ كۆچیان كردووه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق كار ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ریان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ عیراق.

PUKmedia وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket