riklam

ئه‌مریكا ماوه‌ی لێبوردنی عیراق درێژ ده‌كاته‌وه‌

عیراق 02:05 PM - 2021-12-04

ئیداره‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدا ماوه‌ی لێبوردنی عیراق له‌ ھاورده‌كردنی كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ دێژ بكاته‌وه‌.

به‌ پێی بڕیاره‌كه‌، بۆ ماوه‌ی 120 ڕۆژی تر ڕێگه‌ به‌ عیراق ده‌درێت كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ ھاورده‌ بكات به‌ بێ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ھیچ سزایه‌ك ببێته‌وه‌، ھۆكاری بڕیاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ كه‌ عیراق شكستی ھێناوه‌ له‌وه‌ی له‌ به‌رھه‌مھێنانی كاره‌بادا پشت به‌ خۆی ببه‌ستێت.

له‌ دابینكردنی كاره‌بادا، عیراق تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پشت به‌ ئێران ده‌به‌ستێت، بۆیه‌ تا ئێستا چه‌ند جارێك ئه‌مریكا ماوه‌ی لێبوردنی عیراقی له‌ ھاورده‌كردنی كاره‌با له‌ ئێرانه‌وه‌ درێژ كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستاشدا عیراق دانوستانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو به‌ تایبه‌تی سعودیه‌ ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با به‌ سیستمی كاره‌بای كه‌نداوه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket