riklam

تەندروستی جیهانی: بۆ جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا پێویست بە ترس ناكات

جیهان 10:54 AM - 2021-12-04

تەندروستی جیهانی رایگەیاند: ئۆمیكرۆن بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەڵام پێویست بە ترس ناكات و رێگای راستیش جێبەجێكردنی رێكارەكانە.
سەمیە سوامیناس یەكێك لە زانا بەناوبانگەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: ئۆمیكرۆن، جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەڵام پێویست ناكات خەڵك توشی ترس و تۆقین بكرێت.
ئەوەشی راگەیاند: رێگای راست بۆ روبەڕووبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا جێبەجێكردنی رێكارەكانە نەك ترس، چونكە دۆخی ئێستا جیاوازە لە ساڵی رابردو كە زانیاری كەم لە بارەی كۆرۆناوە ھەبوو، بەتایبەت كە ئێستا جیهان خاوەن ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنایە.
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket