riklam

دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 10:28 AM - 2021-12-04

ئەمڕۆ بەشە ناوخۆییەکانی خۆێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەکرێنەوە، سبەینێش دەوامی ڕەسمی لە ھەموو کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ دەستپێدەکاتەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی زانکۆی سلێمانی، ڕۆژی شەممە دەرگای بەشە ناخۆییەکان بۆ خوێندکاران دەکرێتەوە، ئەو خوێندکارانەی لە قۆناغی یەکن و تا ئێستا بەشە ناوخۆییان وەرنەگرتووە لە ڕۆژانی داھاتوودا بەشەناوخۆییان پێدەدرێت.

ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانیش ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەک شەممە ٥-١٢-٢٠٢١ دەوامی ڕەسمی لە ھەموو کۆلێژ و پەیمانگە و بەشە زانستییەکانی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، لەسەر داواکاری خوێندکارانیش بڕیاردراوە ڕۆژی سێشەممە ٧ی ١٢ی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەکان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەستپێبکەنەوە بۆ ئەو بەش و قۆناغانەی کە تاقیکردنەوەیان تێدا ھەیە.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket