}

ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا

جیهان 08:30 AM - 2021-12-04

رووداوه‌كان:

1110: هه‌ڵمه‌تی یه‌كه‌می خاچپه‌رستان كه‌ شاری (سه‌یدا)یان داگیركرد.

1677: شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه‌ و سوننه‌ له‌ مه‌ككه‌ به‌هۆی شێواندنی ده‌رگای كه‌عبه‌ و جێگه‌ی نوێژی هه‌ینی.

1858: ئینگلیزه‌كان (بابر شای دووه‌م)یان لابرد كه‌ دوا حاكمی (نه‌وه‌ی ته‌یموریه‌كان) بوو له‌ هیند و ده‌ریانكرده‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

1918: سه‌رۆكی ئه‌مریكا وودرو فرسای رۆشت بۆ ئه‌وروپا بۆ ده‌سپێكی وتووێژی ئاشتی له‌ شاری (ڤه‌رسای) سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی.

1952: كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ته‌ماشای په‌یوه‌ندی تونسی كرد به‌ فه‌ره‌نسه‌وه‌.

1954: دادگای شۆڕش له‌ میسر فه‌رمانیدا به‌ سه‌ر شه‌ش سه‌ركرده‌ی ئیخوان موسلمین به‌ له‌سێداره‌دان، وه‌ حه‌وتی تریش به‌ به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی و ئه‌وه‌ش به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی جه‌مال عه‌بدولناسر كه‌ ناسرابوو به‌ رووداوی (مه‌نشیه‌).

1982: كۆماری چینی میللی ده‌ستوری نوێی دانا.

1983: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پێگه‌كانی سوریای له‌ لوبنان بۆردومان كرد.

1985: ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكی (رۆبه‌رت ماكفرلین) ئه‌وه‌ش دوای رفاندنی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگری میسری كه‌ فه‌له‌ستینیه‌كانی ده‌گواسته‌وه‌ به‌ره‌و تونس.

1990: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت بۆ یه‌كه‌مین جار رێگه‌یدا به‌ موڵكایه‌تی تایبه‌ت.

1990: سه‌ركرده‌ی یاخیبوان له‌ چاد (ئیدریس دیبی) خۆی راگه‌یاند به‌ سه‌رۆكی كاتی دوای لابردنی سه‌رۆك حسێن حیبری.

1991: رزگاربوونی دوا بارمته‌ی ئه‌مریكی له‌ لوبنان (تیری ئه‌ندرسۆن) دوای شه‌ش ساڵ و نیو له‌ رفاندنی به‌هۆی حیزبوڵڵاوه‌.

1992: مانگرتنی په‌ناهنده‌ كورده‌كان له‌ پاكستان، پۆلیسی پاكستان راپێچی كردن بۆ زیندانی (ئایدیللا).

2002: هێرشی (ئه‌نسار ئیسلام) بۆ سه‌ر هێزه‌كانی (ینك) له‌ ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری هه‌ردولای لێكه‌وته‌وه‌.

2005: دادگای لاهای نێوده‌وڵه‌تی 15 ساڵ زیندانی سه‌پاند به‌سه‌ر (فرانز ڤان ئه‌نراد) ی هۆڵه‌ندی به‌هۆی فرۆشتنی چه‌كی كیمیایی به‌ حكومه‌تی پێشوی عێراق.

2007: هێزه‌كانی ئه‌مریكا كوژرانی (ئه‌بو مه‌یسه‌ر) گه‌وره‌ به‌رپرسی قاعیده‌ی راگه‌یاند.

2008: كوژارنی 51 كه‌س له‌ میسر له‌ روودانی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكدا.

2010: ڤایرۆسێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر دۆزرایه‌وه‌.

له‌دایكبوون:

1795: تۆماس كارلیل، نوسه‌ر و مێژوونوسی ئیسكوتله‌ندی.

1889: عه‌بدولحه‌میدی كوڕی بادیس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی موسڵمانی جه‌زائیری.

1892: فرانشیسكۆ فرانكۆ، دیكتاتۆری ئیسپانیا.

1949: جیف بریدجز، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.

1953: جین ماری بفاف، گۆڵچی تۆپی پێی به‌لجیكی.

1961: خالید سامی، ئه‌كته‌ری سعودی.

1967: گویلیرمۆ ئه‌مور، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

1975: محه‌مه‌د ره‌جه‌ب، ئه‌كته‌ری میسری.

1980: هودا سدقی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری مه‌غریبی.

1981: عه‌بدولره‌حمان موسا، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.

1982: والدو بونس، یاریزانی تۆپی پێی چیلی.

وه‌فات:

749: یۆحه‌ننا دیمه‌شقی، قه‌دیسی مه‌سیحی.

765: ئیمام جه‌عفه‌ری سادق، ئیمامی شه‌شه‌می دوانزه‌ ئیمامه‌كه‌ی شیعه‌.

1130: سوڵتان مه‌حمودی كوڕی سوڵتان محه‌مه‌دی سه‌لجوقی.

1131: عومه‌ر خیام، فه‌یله‌سوف و فه‌له‌كناس و بیركاریزانی فارسی.

1642: كاردینال ریشیلیۆ، پیاوی ئاینی و سیاسه‌تمه‌داری فه‌ره‌نسی.

1679: تۆماس هوبز، فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی.

1696: ژنه‌ ئیمبراتۆر میشو، ئیمبراتۆری یابان.

1798: لویجی جالفانی، پزیشك و زانای توێكاری ئیتالی.

1828: رۆبه‌رت جنكنسۆن، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو.

1935: شارل ریشه‌، زانای فزیۆلۆجیای فه‌ره‌نسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1913ز.

1945: تۆماس مورگان، پزیشكی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1933ز.

1993: فرانك زابا، گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.

1996: مه‌لا محه‌مه‌دی ره‌بیعی، له‌ شاری كرماشان، زانای ناوداری كورد.

2005: ئه‌لفرید فه‌ره‌ج، شانۆنوسی میسری.

2006: سه‌فی عه‌بدولره‌حمان موباره‌كفولی، زانای فه‌رمووده‌ناسی هیندی.

2011: سوقرات، یاریزانی تۆپی پێی به‌رازیلی.

2012: ته‌لعه‌ت حه‌مدی، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری سوری.

PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket