riklam

سەید سادق.. داوای چارەسەری کێشەکانی قەزاکە دەکرێت

کوردستان 09:21 PM - 2021-12-03

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەو كەموكورتیەكانی قەزاكە، قائیمقامی سەید سادق داواكاریەك ئاڕاستەی پارێزگای سلێمانی دەكات.
دیــاری رفیــق  قائیمقامی قــەزای سیدسادق ، لە پاش چەندین جــار داواكـاری لە ساڵانــی ڕابروودا و لــە ئێستاش دا نوسراوێكی 15 خاڵی ئاڕاستەی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەكات، كە خۆی لەكێشەو كەموكوڕی و پێویستیەكانی قەزاكە دەبنێتەوە.
داواكاریەكان: 
1- نەبوونی نەوت و دابەشنەكردنی لە ٣ سالی رابردوودا لەگەل چارەسەری كەمی غاز داواكاریەكی  سەرەكی هاووڵتیانە.  
٢- نەبوونی (پرۆژەی خزمەتگوزاری ، قیرتاوكردن ، كۆنكرێت كردن ، نەبوونی پاركی گشتی ) كە زۆر پێویستن بۆ قەزاكەمان و داواكاری گرنگن و زوروریتی هاووڵاتیانی قەزاكەمانن ، كە زۆرێك لە گەرەك و كوچەوكۆڵانەكان لە وەرزی زستان دەبنە قوروچلپاو گرفت بۆ هاووڵاتیان دروست دەكات.
٣- دامەزراندنی دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان كە ڕێژەیەكی زۆر لە قەزاكەماندا هەیە و پیویستە كەم و كورتی كەمی میلاكی فەرمانگەیانی پی پڕبكرێتەوە و یان كاری وربەرهێنان بهێنریتە قەزاكەمان و هەلی كاریان بۆ بڕەخسێنن ، كە گرفتی سەرەكی گەنجان و لاوانە لە شارەكەدا.
٤-نەبوونی  سەربرین خانەیەكی  گونجاو  بۆ سەیدسادق لەكاتێكدا لەسالی ٢٠١٩ چەند جار بەنوسراو كارمان لەسەری كردوە ، تا ئیستا لە وەزارەتی كشتوكاڵ كارەكانی ڕاگیراوە.
٥-كاری جیدی و خیرا بكریت بە تەواونەكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارەیەكانی ناو یەكەنیشتەجێكان و دابەشەكردنی بەسەر چینی كەم دەرامەت و هەژاراندا.
 ٦- گرتنەوەی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی سەیدسادق لەلایەن فەرمانگەی ئاوی هەلەبجەوە ،بەبیانووی سوتانی ماتۆر و پەمپی ئاوەكانیان ، لە كاتێكدا  بۆ پارێزگای هەڵەبجە هیچ گرفتێكی نیە و ئەو پرۆژەیە كۆریەكان دروستكروە و جێبەجێكراوە بۆ خزمەتی دانیشتوانی قەزای سەیدسادق و پارێزگای هەلەبجە.
٧- چارەسەكردنی خیرا بكریت لە گرفتێكی گەورەی كەمی و   خراپی رەوشی پێدانی كارەبا ، ئێمە دەزانین  ئەم كێشەیە تاڕادەیەك لە تەواوی كوردستان بوایە ، بەڵام كیشەی گەورەی ئێمە دروست بوونی لودە لە سەر محاویلەكانمان ، كە پێویستی بە نوژەنكردنەوە و دانانی محاویلەی زیاتر هەیە.
٨- هەبوونی گرفتی گەورە لە نەبوونی بینای قوتابخانەكان بە هۆی زۆری خویندكار و قوتابی لە سنورەكە دا.
٩-نەبوونی ئامیری سیتی ( C.T Skan)و هەندێك پیداویستی تری پزیشكی پێویست بۆ نەخۆشخانەكان لە ئەمەش گرفتیكی تر و داواكاری هاوولاتیانە.
١٠- نۆژەن نەكردنەوەی بینای فەرمانگەكان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سوتێنراون و سیمایەكی ناشرین بە شارەكە داوە .
١١- نەبوونی ئامیرو ئالیات و ئۆتۆمبیلی خزمەتگوزاری بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی و بەشێكی زۆری فەرمانگەكان  تا لەكاتی پێویست بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیان .
١٢-قیرنەكرنی ڕێگای هاتووچۆی سەرەكی گوندەكان و كەمی پرۆژە لە بەشێكی زۆری گوندەكانی سەر بەقەزاكەمان گرفتی زۆری بۆ گوند نشینان دروستكردوە.
١٣-كردنەوەی بەڕیوەبەرایەتیەكانی وەك (كارەبا ، تەندروستی ، ئاوەدانكردنەوە و نوسینگەی پاسپۆرت و بنكەی پۆلیس بۆ كانی پانكە و گرێزە ) كە سەربە سەرپاریزگای سلیمانی بن  ، كە گرفتی زۆر و داواكاری هاوڵاتیانە .
١٤-نەبوونی عەلوەیەكی مودیرن و شایستە بە جوتیارەكان و ساغ كردنەوەی بەرووبوومەكانیان ، سازدانی ڤیستڤاڵ و بەبازاركردنی بەرووبوومەكان .
١٥- چەندان كەم و كوری و گرفتی زۆر و پێداویستی گرنگی هاووڵاتیان لە سەرجەم سێكتەرەكاندا .
PUKmedia محەمەد عەبدوڵڕەحمان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket