riklam

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەركی حكومەت خواستەكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابین بكەن

کوردستان 07:06 PM - 2021-12-03

لەرۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكاندا بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكیان ئاڕاستە دەكات و ئاماژە بەوە دەكات" پ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵتان دەبێت بۆ بەدیھێنانی ئاوات و خواستەكانتان و دابینكردنی ئایندەیەكی گەشتر بۆتان.
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان 
خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لامان رێزلێگیراون، وەك توێژێكی گرنگی كۆمەڵگەی كوردی لێیان دەڕوانین و لە پێشینەی كارەكانمانە خزمەتی زیاتریان بكەین و لە ئاست خواست و داواكارییەكانیان بین.
ژیان و گوزەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ئاستێكی خراپدا تێدەپەڕێت، پێویستە ھەموومان پارێزەری بەدیھێنانی مافەكانیان بین و كاربكەین بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایستەتر بۆیان، ئەوە ئەركە و دەبێت جێبەجێی بكەین.
ئەركی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانیشە بە میكانیزمێكی گونجاوتر خواستەكانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابین بكەن و زەمینەیان بۆ بڕەخسێنرێت تا بەشدارێكی چالاكتری ناو كایەكانی كۆمەڵ بن، تواناشارەواكانیان بە گەڕبخرێت و شانبەشانی توێژ و چینەكانی تر خزمەتی زیاتری ھەرێمەكەیان بكەن.
ئەمڕۆ كە رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانە، باوەڕی تەواوم بە تواناكانتان هەیە، سەرباری ئاستەنگەكان دانەبڕاوان و لە ھەموو بوارەكانی ژیاندا رۆڵ دەبینن، بۆیە ئێوە شایەنی گەرمترین پیرۆزباین لەم بۆنەیەدا و بەڵێنیشتان پێدەدەم پشتیوان و ھاوكارتان بم و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەگەڵتان دەبێت بۆ بەدیھێنانی ئاوات و خواستەكانتان و دابینكردنی ئایندەیەكی گەشتر بۆتان.
ھەر شاد و سەربەرز و سەركەوتووبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket