riklam

هەولێر.. یەكەمینە لە دەنگی دووبارەو پەنجەمۆردا!!

کوردستان 01:38 PM - 2021-12-03

هەولێر زیاتر لە 75%ی دەنگە دووبارە بووەكانی عیراقی تێدابووە
لەكۆی 3781 دەنگی دووبارەو پەنجەمۆری دووبارە لەسەرجەم شارەكانی عیراقدا، بەتەنها هەولێر 2347 پەنجەمۆری دووبارەی تێدا تۆماركرا، ئەمەش تەنها لەو بەراوردكاریانەدا بوو كە بۆئەو سندوقانەی ژماردنەوەی دەستیان بۆكراون، جا گەر ژماردنەوەی دەستیی و بەراوردی پەنجەمۆر بۆ هەموو سندوقەكانی هەولێر بكرابایە ئەوسا دەردەكەوت كە بەیاننامەكەی یەكێتیی و مەڵبەندی رێكخستنی ئەو شارە كە دەرئەنجامەكانیان قبوڵ نەبوو بۆچی و لەچیەوە سەرچاوەی گرتبوو.
به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر سكاڵاكانمان
 دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان و یەكلایكردنەوەی تانەكان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی دوو كورسی تاڵانكراوی خۆی بگەڕێنێتەوە، ئێستاش لەكاردایە بۆ وەرگرتنەوەی سێ كورسی تری بەتاڵان براو.. 
ئەم راستیە لەزاری وتەبێژی یەكێتیەوە هات كە وتی:
ئێمه‌ دڵنیاین وه‌رگرتنه‌وه‌ی 2 كورسییه‌كه‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێرو نه‌ینه‌وا ئیستحقاقی ره‌وای یه‌كێتی و هاوپه‌یمانی كوردستانه‌، به‌تانه‌و رێكاری یاسایی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی، واتا ئه‌م پێشێلكارییه‌ به‌ رێكاری یاسایی راستكراوه‌ته‌وه‌.

ئێمه‌ له‌سه‌ر هه‌مان رێكار به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافی 3 كورسی كاندیده‌كانی تری هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ بازنه‌كانی یه‌كی هه‌ولێر و بازنه‌كانی سێ و چواری نه‌ینه‌وا.

لەوەڵامێكی كۆمسیۆندا بۆپارتی دیموكراتی كوردستان

كۆمسیۆن سه‌ربه‌له‌ری ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی پارتی ره‌تكرده‌وه كە ئاڕاستەی كرابوون ‌و رایگه‌یاند؛ بڕیارێك به‌ناونیشانی (درێژكردنه‌وه‌ی تانه‌كان) بوونی نه‌بوه‌و سه‌رۆك كۆمارو ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له‌كاری كۆمسیۆندا نه‌كردووه‌.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ سوورن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كۆمسیۆن و ئه‌و بڕیارانه‌شی ده‌ریانده‌كات به‌شێوازی گفتوگۆی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانییه‌وه‌ ده‌بێت كه‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراق ده‌كه‌ن و هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمسیۆن دروست بكات ئینجا هه‌رچ پۆست و پێگه‌یه‌كی لەدەوڵەتدا هەبێت، هە‌ر لێره‌شه‌وه‌ بۆ هه‌موو لایه‌كی روونده‌كه‌ینه‌وه‌ كۆمسیۆن هیچ بڕیارێكی نه‌بووه‌ كه‌باس له‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌كان بكات، چونكه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ یاساییه‌و كۆمسیۆن و هیچ لایه‌نێكی تریش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه‌ ماوه‌كه‌ درێژبكاته‌وه‌، پێشتریش كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بواری به‌سه‌رجه‌م كاندیده‌ ناڕازییه‌كان دا له‌ماوه‌ی یاساییدا كه‌ 3 رۆژه‌ به‌ڵگه‌ له‌باره‌ی تانه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و تانه‌كانیان بسه‌لمێنێت، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بڕیاریدا بوارێكی تر بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ بدرێته‌وه‌ به‌ كاندیده‌ ناڕازییه‌كان تاوه‌كو له‌چوارچێوه‌ی ناونیشانی (هاوپێچی تانه‌)ئه‌و به‌ڵگانه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌م رێكاره‌ش به‌ یاسا ده‌سته‌به‌ركراوه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێت ئه‌و بڕیاره‌ ناوی لێبنرێت درێژكردنه‌وی ماوه‌ی تانه‌كان، ده‌ریشكه‌وت كه‌ ژماره‌ی ئه‌و تانانه‌ له‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌ زیاتر نه‌بووه‌ كه‌ بریتی بوو له‌ 1436 تانه‌.
لێره‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆمارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانیان له‌كاری كۆمسیۆندا نه‌كردووه‌، به‌ڵكو به‌رده‌وام پشتیوان بوون  له‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌و هه‌ڵسوڕانی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و دوور له‌هه‌ر فشارێك كه‌ له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه‌ بێت.
چی لە هەولێرو نەینەوا گوزەرا؟
لە سەرەتای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵژاردنەکانی عیراق، تێبینی زۆرمان هەبوو لەسەر ئەنجامەکان، بەڵام چاوەڕوانی کۆتایی راگەیاندنمان کرد، نموونە لە یەکەم راگەیاندن لەلایەن کۆمسیۆنەوە کاندیدی ئێمە لەبازنەی 2ی موسڵ بەناوی (رونزی زیاد سەیدۆ) سەرکەوتوو بە بەدەستهێنای (6884) دەنگ لەپێش کاندیدی پارتی (عبدالسلام شعبان محمد)بوو کە (5857)دەنگی بەدەست هێنابوو، بەڵام لەراگەیاندنی دواتر ئەنجامەکان پێچەوانەبووەو کاندیدی ئێمە بوو بە (8241) دەنگ و کاندیدی پارتیش بوو بو بە (8671)دەنگ، ئێمەش بەپێی یاساو رێکارەکان تانەماندا لەئەنجامەکاندا بەتایبەت لەهەردوو پارێزگای هەولێر و نەینەوا. لەدوای پێشکەشکردنی تانەکانمان و داواکردن بە بەراوردکردنی کردنی پەنجەمۆری دەنگدەران (تقاطع البصمات) لەبەر ئەوەی بەڵگەمان هەبوو لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی کەسانێک هەبوون چەندین جار دەنگیان دابوو بە بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی کەسانیتر، هەروەها دواتر بەڵگەنامەکانی کۆمسیۆنیش ئەوەیان پشتڕاسترکردەوە (بەڵگەنامەکە هاوپیچی ئەم راگەیاندنەیە) کە لەکۆی (3881) دەنگدەری کە زیاد لەجارێک دەنگیان دابوو لەسەرتاسەری عێراق (2374) کەسیان لە سنوری پارێزگای هەولێر بوو. 
پووچەڵكردنەوە

لەدوای تۆماركردنی تانەكانمانەوە کۆمسیۆنیش بەرێکاری یاسایی خۆی هەستا بە پوچەڵکردنەوەی دەنگی (33) وێستگە لە بازنەی سێ هەولێر و بازنەی 2ی موسڵ بەو هۆیەوە دوو کاندیدی ئێمە مافی رەوای خۆیان بۆ گەڕێندرایەوە کە هەر یەک لە (هەرێم کەمال ئاغا) لەبازنەی 3ی هەولێر و (رونزی زیاد سەیدۆ) لەبازنەی 2ی نەینەوا، کە ئێمە دڵنیاین کە ئەگەر دەنگی تەواوی ئەو وێستگانەی هەمان سەرپێچی و ساختەکاری تێیاندا کرابوون پۆچەڵ بکرایەنەوە ئەوا لەزۆربەی بازنەکان ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی کاندیدەکانی ئێمە گۆڕانکاری روویدەدا، بەتایبەت لەبازنەی یەکی هەولێر (بازنەی سۆران)، هەروەها بازنەی 3و4 لەپارێزگای نەینەوا (موسڵ).
ئەوەی گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامەکاندا هێناوە ژماردنەوەی دەستی نەبووە وەک لە بەیاننامەکەی پارتی دەڵێت ئەنجامەکان بەژماردنەوەی دەستی ئەلیکترۆنی (یەکسان_مطابق) بوونە 100% وەک کۆمسیۆنیش رایگەیاندووە بەڵکو هۆکارەکەی دەنگدانی چەندین جاری دەنگدەران بووە لەو دوو پارێزگایە بە بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی کەسانی تر لەلایەن پارتییەوە.



هەزاران دەنگی دووبارە لەهەولێر هەن
راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەك كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، دەنگی راستەقینەی دوو كاندیدی یەكێتیی گەڕانەوە شوێنی خۆیان و توانرا دوو كورسی تاڵانبراو شوێنی خۆیان بگرنەوە.
ئەمەش بەپێی ئەو بەڵگانەی كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرای كردوون، كە پاش  پیاچوونەوە بەتانەكان، لەكۆی (3881) دەنگدەری كە زیاد لەجارێك دەنگیان دابوو.
بەپێی بەڵگەو داتاكانی كۆمیسیۆن  لەسەرتاسەری عیراق (2374) كەسیان لە سنوری پارێزگای هەولێر بوونە، كۆمسیۆنیش لەدوای ئەم رێكارە هەستا بە پوچەڵكردنەوەی دەنگی (33) وێستگە لە بازنەی سێ هەولێر و بازنەی 2ی موسڵ بەو هۆیەوە دوو كاندیدی یەكێتیی مافی رەوای خۆیان بۆ گەڕێنرایەوە كە هەر یەك لە (هەرێم كەمال ئاغا) لەبازنەی 3ی هەولێر و (رونزی زیاد سەیدۆ) لەبازنەی 2ی نەینەوا.
بەوپێیەش بێت، هەولێر لەسەرووی 75%ی دەنگە دووبارەوە بووەكانی عیراقی تێدابووە، واتە كەسێك چەند جارێك دەنگی داوە.


كارتی ئەلیكترۆنی كەسانی تر بەكارهێنراوە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سورە لەسەر ئەوەی ساختەكاری تر هەبووەو ئەگەر دەنگی تەواوی ئەو وێستگانەی كە سەرپێچیان تێدا كراوە، پوچەڵبكرێنەوە، گۆڕانكاری تر روودەدات  لەبەرژەوەندی كاندیدەكانی، بەتایبەت لەبازنەی یەكی هەولێر (بازنەی سۆران)، هەروەها بازنەی 3و4 لەپارێزگای نەینەوا (موسڵ).
هەروەها بەپێی زانیاریەكان ئەوەی گۆڕانكاری بەسەر ئەنجامەكاندا هێناوە ژماردنەوەی دەستی نەبووە وەك لە بەیاننامەكەی پارتی دەڵێت ئەنجامەكان بەژماردنەوەی دەستی ئەلیكترۆنی (یەكسان) بوونە 100% وەك كۆمسیۆنیش رایگەیاندووە بەڵكو هۆكارەكەی دەنگدانی چەندین جاری دەنگدەران بووە لەو دوو پارێزگایە بە بەكارهێنانی كارتی ئەلیكترۆنی كەسانی تر لەلایەن پارتییەوە.
گومانی بەردەوام و حەقیقەتی سەلمێنراو 
ئەگەر تیشك بخرێتە سەر ئەو ئامارانە، ئاماژەیەكی راستەقینەو سەلمێنەری ئەو حەقیقەت دەر دەكەوێت، كە چۆن چ لەهەڵبژاردنەكانی پێشوو، دواتر لەم هەڵبژاردنەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، پارتی لەسنورەكانی ژێر دەسەڵاتیدا پەنجەمۆری دووبارەی بەكارهێناوە، هەرچەند یەكێتیی تانەو تێبینی لەئەنجامی تەواوی وێستگەكانی هەولێرو نەینەوا هەیە و پێی وایە رێژەی دەنگە دووبارەوە بووەكان لە بازنەكانی ئەو سنورانە لەوەی تۆماركراوە زیاترن، رەنگە باشترین بەڵگەش رێژە مەترسیدارەكەی دەنگی دووبارەوەبوو بێت لەسەر ئاستی عیراق، كە پارتی لەهەولێرو نەینەوا 2374 دەنگی دووبارەی هەبووە.
یەكلایكردنەوەی ئەنجامی تانەكانی یەكێتیی لە هەولێرو نەینەوا، گومانە بەردەوامەكانی دەنگی دووبارەو ساختەكاری دەگەیەنێتە حەقیقەت.
یەكێتیی پێشێلكاریەكانی بەیاسا راستكردەوە 
ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  لەوبارەیەوە وتوویەتی:"ئێمە دڵنیاین وەرگرتنەوەی 2 كورسییەكەی پارێزگاكانی هەولێرو نەینەوا ئیستحقاقی رەوای یەكێتی و هاوپەیمانی كوردستانە، بەتانەو رێكاری یاسایی گەڕاونەتەوە بۆ خاوەنە راستەقینەكەی، واتا ئەم پێشێلكارییە بە رێكاری یاسایی راستكراوەتەوە.
هەروەها رونیشكردوەتەوە:" ئێمە لەسەر هەمان رێكار بەردەوام دەبین بۆ بەدەستهێنانەوەی مافی 3 كورسی كاندیدەكانی تری هاوپەیمانی كوردستان لە بازنەكانی یەكی هەولێر و بازنەكانی سێ و چواری نەینەوا.
تانە لەبڕیارەكانی دەستەی دادوەری دەدرێت؟؟ 
سلێمان مستەفا حەسەن وەك پسپۆڕێكی بواری راگەیاندن لەسەر ئەم بابەتە دەپرسێت:
ئایە قەوارە سیاسیەكان بۆیان هەیە تانە لە بڕیارەكانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان بدەن؟
یەكەم : بەپێی بڕگەی پێنجەم  لەماددەی دەیەمی و ماددەی 18 یاسای كۆمسیۆنی ئتتحادی ژمارە 31 ی ساڵی ساڵی 2019 ، ئەنجومەنی كۆمسیاران لە سكاڵاكان دەڕوانێت و بڕیاریان لە بارەوە دەدات .
دووەم : بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران مایەی تانە لێدانن تەنها لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن (دادگای هەڵبژاردن) . 
  سێیەم : بەپێی ماددەی 19 ی هەمان یاسا دەستەی دادوەری هەڵبژاردن(دادگای هەڵبژاردن) پێكدەهێنرێت ، بۆ یەك لای كردنەوەی ئەو تانانەی لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران دەدرێن.
چوارەم : بەپێی بڕگەی سێیەم لە ماددەی 19 ی یاسای كۆمسیۆن ، بڕیارەكانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بنبڕە قابیلی تانە لێدان نین .
پێنجەم : لە ڕاگەیاندنەكان كوێبیستی ئەوەبوین كە حزبەكان سكاڵایان هەیەو تانە لە بڕیارەكانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان دەدەن ، وەبەشێك لە حزبەكان تانەیان داوە لە وانە حزبەكەی هادی عامڕی.
شەشەم : لە ماددەی 93 دەستور دا هاتوە :یەكەم ،چاودێری لەسەر دەستوری بوونی یاساكان و پەیرەوە بەركارەكان .
دووەم ،ڕاڤە كردنی دەقە دەستوریەكان .
سێیەم ،یەكلا كردنەوەی ئەو كێشانەی لە جێبەجێكردنی یاساكانی فیدرالی وبڕیارەكان و سیستەم و ڕێنمایەكان و كار ڕاییەكانی دەرچوو لە دەسەڵاتی فیدڕالی دروست دەبێت ،و یاسا دەستەبەری مافی هەر یەك لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەوەی پەیوەندی هەیە لە تاكەكان و ئەوانی تر دەكات لە مافی تانووت لێدانی ڕاستەوخۆ لە بەرانبەردادگا .
چوارەم ، یەكلا كردنەوەی ئەو ناكۆكیانەی لە نێوان حوكمەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم و پارێزگاكان و شارەوانیەكان ......ڕوو دەدات .
پێنجەم ،یەكلا كردنەوەی ئەو ناكۆكیانەی كە ڕوو دەدات لەنێوان حكومەتی هەرێمەكان و پارێزگاكان .
شەشەم ،یەكلا كردنەوەی ئەو تۆ مەتانەی ئاراستەی سەرۆك كۆمارو سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێن .
حەوتەم : پەسەند كردنی دەرنجامە كۆتاییەكانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەندامیەتی ئەنجومەنی نوێنەران .
هەشتەم :  ا . یەكلا كردنەوەی ناكۆكی لەسەر تایبەتمەندیەتی لە نێوان دادوەری فیدڕاڵی و دەستە دادوەریەكانی هەرێمەكان و ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێكدا ڕێك نەخراون .
ب. یەكلا كردنەوەی ناكۆكی تایبەتمەندیەتی لە نێوان دەستە دادوەریەكانی هەرێمەكان یان ئەو پارێزگایانەی لە هەرێمێكدا ڕێك نەخراون .
پرسیارو سەرنج : بەپێی بڕگەی حەوتەمی ماددەی 93 دەستور ، پەسەنكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژارد لە دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵی دایە ، وە بە پێی بڕگەی سێیەم لەماددەی 19 ی یاسای كۆمسیۆن بڕیرەكانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردن بنبڕن ؟ ئەی چۆن حزبەكان تانە لە بڕیارەكانی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكان دەدەن ، 
ئایە دادگای فیدڕاڵی تانەكان وەردەگرێت ؟ ئایە دادگای فیدڕاڵی ئەتوانێت ئەنجامەكان پەسەند نەكات ؟ بەڕای بەندە گەر قەراینەكانی بەردەم دادگای باڵای فیدڕاڵی باوەڕ پێكەر بن نابێت ، ئەنجامەكان پەسەند بكات ،

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket