}

یه‌كێتی ئه‌وروپا: ره‌وشی سنووره‌كانی بێلاڕوس ئارام بووه‌ته‌وه‌

جیهان 03:49 PM - 2021-12-02

یلڤا جۆھانسن كۆمیسیاری كاروباری ناوخۆیی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌گه‌نه‌ بێلاڕوس كه‌مبوه‌ته‌وه‌ و زۆرینه‌شیان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كانی خۆیان به‌ تایبه‌ت عێراقییه‌كان.

یلڤا جۆھانسن كۆمیسیاری كاروباری ناوخۆیی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ كۆنفرانسێكدا له‌ برۆكسل ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ره‌وشی سنووره‌كانی بێلاڕوس ئارام بوه‌ته‌وه‌ و ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌چنه‌ مینسك كه‌مبوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ھێشتا پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ و حكومه‌ته‌كه‌ی "ئه‌لیكسانده‌ر لۆكاشینكۆ". 

وتیشی، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ عیراقی بوون و ژماره‌یان ھه‌زار و 800 كه‌س زیاتره‌.

راشیگه‌یاند؛ ھه‌رچه‌نده‌ ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و ئارامی ده‌ڕوات، به‌ڵام ده‌بێت ھێشتا به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین، من بۆ ته‌نھا چركه‌یه‌ك متمانه‌ به‌ سه‌رۆكی بێلاڕوس و رژێمه‌كه‌ی ناكه‌م، چونكه‌ ئێمه‌ نازانین ھه‌نگاوه‌كانی داھاتوویان چی ده‌بێت و ده‌بێت وریا بین، ئه‌و رووداوه‌ توندوتیژییانه‌شی روویاندا قبوڵكراو نین. 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا ھه‌شت ھه‌زار كه‌س سنووره‌كانیان تێپه‌ڕاندووه‌ و ئێستا له‌ "پۆڵه‌ندا و لیتوانیا و لاتیڤیا"ن، سه‌رجه‌میشیان له‌ ناوه‌نده‌كانی پێشوازی كردنن".

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket