riklam

عیراق و هەرێم هەماهەنگن بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا

عیراق 03:00 PM - 2021-12-02

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 2 ی کانوونی یەکەمی 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی عادل کەریم، وەزیری کارەبای حکومەتی فیدراڵ.

لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی ھاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دۆسیی وزە، بەمەبەستی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پشتیوانیکردن لە پرۆژە ھاوبەشەکان بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە ھاووڵاتییان.

 

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket