riklam

سەرەخۆشیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی شەهید ئاسۆی دەلاک

کوردستان 02:49 PM - 2021-12-02

بەهۆی كۆچی دوایی دایکی شەھید ئاسۆی دەلاک، بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و كەسوكاری كۆچكردوو دەكات.

دەقی پرسەنامەکە.......

بەڕێزان لە بنەماڵەی تێکۆشەر و شەھید ئاسۆی دەلاک، ھەڤاڵ خاتوو چرا عومەر سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەداخ و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (بەھێ حاجی محەمەد) دایکی بەڕێزتان و شەھیدی نەمر و قارەمانی رۆژانی سەختی خەبات و رێکخستنەکانی یەکێتی شەھید (ئاسۆی دەلاک)مان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین و لەخوای گەورەش داواکارین گیانی دایکی کۆچکردووتان کە نموونەی ژنی شۆڕشگێڕی گەلەکەمانە بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات و دڵئارامیتان پێببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket