}

واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می نوێنه‌ران ئاشكرا ده‌كرێت

عیراق 02:41 PM - 2021-12-02

كاندیدێكی سه‌ركه‌وتووی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت؛ تاكو ئێستا كاتی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م  كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیارینه‌كراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی10/10 له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن،  پێویسته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵه‌وه‌ په‌سه‌ند بكرێت. 

ئه‌حلام ره‌مه‌زان كاندیدی سه‌ركه‌وتووی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 10/10ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌و ئه‌نجامه‌ ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵ ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی.

وتیشی: 15رۆژ دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن دادگای ناوبراو،  یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام به‌رێوه‌ده‌چێت، تێیدا ئه‌ندامه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان وه‌ك په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خۆن و هه‌ڵبژاردن بۆ  سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت. 

سه‌باره‌ت به‌كاتی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵه‌وه‌، ئه‌و كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌  روونیكرده‌وه‌: دادگای فیدراڵ خۆیان  وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ  بڕیار ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه‌ی ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ندده‌كات، بۆئه‌مه‌ش هیچ كاتێك دیارینه‌كراوه‌، چونكه‌ ئه‌وانیش پێویستیان به‌كاته‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و تانه‌ و سكاڵایانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كاندیدو  لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانه‌وه‌  ئاراسته‌یان ده‌كرێت.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket