riklam

ئه‌ردۆگان خۆی كاندید ده‌كاته‌وه‌

جیهان 02:29 PM - 2021-12-02

وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا رایگه‌یاند؛ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ، كاندیدی پارته‌كه‌ ده‌بێت بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كه‌ ساڵی 2023 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

عومه‌ر چه‌لیك  وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری ناوه‌ندی پارتی داد و گه‌شه‌پیدان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند؛ كاندیدكردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا جێی گومان و سه‌رسورمان نیه‌ و به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌ردۆگان كاندیدی پارته‌كه‌ ده‌بێت بۆ ھه‌ڵبژاردنی داھاتووی سه‌رۆكایه‌تی توركیا. 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌ و له‌ دایكبوی ساڵی (1954)ه‌، له‌ ساڵی 2003 ه‌وه‌ تا 2014 سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و له‌ ساڵی 2014 شه‌وه‌ تا ئێستا سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه‌ .

PUKmedia ئاژانسه‌كانی توركیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket