riklam

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ كۆچی دوایی محسن عه‌لی ئه‌كبه‌ر

پرسەنامە 02:10 PM - 2021-12-02

 بۆ كۆچی دوایی مامۆستا موحسن عه‌لی ئه‌كبه‌ر، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

په‌یامی ھاوخه‌می سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری مامۆستا موحسن عه‌لی ئه‌كبه‌ر

بۆ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری مامۆستا موحسن عه‌لی ئه‌كبه‌ر

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا محسن عه‌لی ئه‌كبه‌رم بیست، مامۆستای دیار و ره‌سه‌نی قوتابخانه‌ی تێكۆشان و كوردایه‌تی، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و مه‌وسوعه‌ی كاری رێكخستن و نمونه‌ی شۆڕشگێری راسته‌قینه‌.

جگه‌ له‌ ئه‌زموونی پێشمه‌رگایه‌تی و شاخ، مامۆستا له‌دوای راپه‌رینیش به‌رجه‌سته‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی لێوه‌شاوه‌ و به‌توانا بوو، له‌سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی كاركردنیدا شایه‌دی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌درێت كه‌ لێزان و سه‌ركه‌وتوو بوو، ماوه‌یه‌ك له‌ئه‌ركی حكومیدا به‌یه‌كه‌وه‌ كارمان كرد، هاوكارێكی به‌سه‌لیقه‌ و عاقڵمه‌ند، جێگه‌ی متمانه‌ و راوێژ بوو، له‌ژیانی رۆژانه‌شدا، له‌دانیشتن و  كۆڕی دۆستاندا كه‌مدویه‌كی جوانبێژ بوو، بۆیه‌ به‌كۆچی دوایی كه‌سێكی شایسته‌ و تێكۆشه‌رێكی راسته‌قینه‌مان له‌ده‌ست چوو.

سه‌ره‌ڕای پرسه‌ و هاوخه‌میم بۆ كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ر و به‌ڕێزه‌كه‌ی، له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم به‌چاكه‌ی خۆی له‌گه‌ڵی بكات و گیانی له‌به‌هه‌شتی نه‌مریدا ئاسوده‌ بكات.

به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عیراق
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket