}

سەرۆك كۆمار: ئەنجومەنی نوێنەران كاری گەورەی لە بەردەمدایە

عیراق 01:53 PM - 2021-12-02

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ پێنج شەممە 2 ی كانوونی یەكەمی 2021 لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە وەفدێكی كاندیدانی سەربەخۆی سەركەوتوو بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كرد و سەبارەت بە بارودۆخی گشتی وڵات گفتوگۆكرا.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دواین پێشهاتەكانی وڵات و بەركەوتە نیشتمانییەكانی داهاتوو، بۆیە دووپاتكرایەوە لە پێویستی پاراستنی سەقامگیری وڵات و ئاسایشی ھاووڵاتیان و ھێنانەكایەوەی پرۆسەی چاكسازی بنەڕەتی و كۆتایی ھێنان بە دۆسییە ھەڵپەسێردراوەكان، بەتایبەتی پەیوەست بە دۆخی بژێوی ژیان و خزمەتگوزارییە گشتییە پێویستەكانی ھاووڵاتییان.

ھەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم جەختیكردەوە، پەرلەمانی نوێ گرنگییەكی تایبەتی ھەیە و كاری گەورەی لە بەردەمە، چونكە بەرئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختە و وەڵامدەرەوەی رای گشتییە بۆ ھێنانە ئارای چاكسازی بنەڕەتی و باشتركردنی دۆخی گشتی وڵات، بۆیە ھەموو ئەمانە پێویستی بە هاوئاهەنگی و یەكخستنی یەكڕیزی نیشتمانی ھەیە بە ئاڕاستەی ھێنانەدی داوا رەواكان و پێكھینانی حكومەتێكی كارای كاریگەر كە لە ئاست چاوەروانی عیراقییەكان بێت.

PUKmedia نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket