riklam

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: مامۆستا موحسن تێكۆشەرێكی گەورەی كوردو یەكێتی بوو

ی ن ک 12:35 PM - 2021-12-02

بەهۆی كۆچی دوایی مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەرەوە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، پرسەنامەیەك ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەی مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەر دەكات

بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەر

بە خەمێكی قووڵەوە هەواڵی كۆچی دوایی، پێشمەرگەو سیاسەتمەدار، تێكۆشەر و رۆشنبیر، لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی خانەقین مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەرم بیست.

مامۆستا موحسن تێكۆشەرێكی دیاری كورد بوو، ژیانی خۆی تەرخانكرد بۆ خزمەتی گەلەكەی و تێكۆشەرێكی گەورەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، بە كۆچی دوایی كەلێنێكی گەورەی دروست كرد.

بۆ ئەم كۆستە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموومان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket