riklam

مه‌كته‌بی سیاسی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خاتوو چرا عومه‌ر ده‌كات

کوردستان 12:25 PM - 2021-12-02

مه‌كته‌بی  سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی خاتوو ( به‌هێ  حاجی  محه‌مه‌د)   پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خاتوو  چرا  عومه‌ر  سابیر  ئه‌ندامی  سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.

 ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌....

هه‌ڤاڵ  و  خوشكی   به‌ڕێزمان  خاتوو  چرا  عومه‌ر  سابیر  ئه‌ندامی  سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك).  بۆ  كۆچی  دوایی  خاتوو ( به‌هێ  حاجی  محمد)  ی  دایكی  به‌ڕێزتان  و  شه‌هیدی  نه‌مر  و  فه‌رمانده‌ی  چالاكیه‌كانی  نێوشاری  ڕۆژانی  سه‌ختی  خه‌بات  ، به‌ناوی  مه‌كته‌بی  سیاسی  (ی.ن.ك.)وه‌  له‌  ناخی  دڵمانه‌وه‌  هاوبه‌شی  خه‌م  و  ماته‌می  به‌ڕێزتان  و  بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رز  و  تێكۆشه‌ره‌كه‌تانین  و  سه‌بوریتان بۆ  ده‌خوازین و  له‌  یه‌زدانی  مه‌زن  داواكارین  خاتو  به‌هێی ی كۆچ كردوو  كه‌  له‌ ڕۆژانی  سه‌ختی  خه‌باتدا  ماڵه‌كه‌ی  وه‌ك  بنكه‌ ولانكه‌ی  كاری  نهێنی  ڕێكخستنه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی  ناوشار بوه‌  و ئه‌ویش هاوكار و  نهێنی پارێزێكیان  بوه‌  ، ڕۆحی  پاكی  به‌ به‌هه‌شتی  به‌رین  شاد  بێت  .   

مه‌كته‌بی  سیاسی (ی.ن.ك)

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket