riklam

روونكردنەوەی تەندروستی عیراق لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ

عیراق 11:38 AM - 2021-12-02

وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند: جارێكی تر قەدەغەی ھاتووچۆ راناگەیەنرێتەوەو رێكاری پێویستیش بۆ رێگریكردن لە گەیشتنی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا كە بە ئۆمیكرۆن ناسراوە  گیراوەتەبەر.
ھانی عەقابی وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند: لەڕێی ئەنجام دانی پشكنین بۆ ھەموو ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنەوە، رێگری دەكەن لە گەیشتنی جۆرەی نوێیەكەی كۆرۆنا  كە بە ئۆمیكرۆن ناسراوە بۆ عیراق.
رونیشیكردەوە:  ھەڵمەتی پێدانی ڤاكسینیشیان فراوانكردوەو تا كۆتایی ئەم مانگە ژمارەی ئەو كەسانەی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا وەردەگرن دەگاتە  8  ملیۆن و ژمارەی ئەوانەش كە هەردوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتوە دەگاتە  5  ملیۆن كەس.
وەزیری تەندروستی عیراق دەشڵێت: بۆ سنورداركردنی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا جارێكی تر قەدەغەی ھاتووچۆ راناگەیەنرێت، چونكە كاریگەری لەسەر ئابوری و ژیانی ھاووڵاتیان دروست دەكات، باشترین رێگاش بۆ سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەكارھێنانی ڤاكسینە.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket