riklam

پیرە: كۆچی دوایی مامۆستا موحسن كەلێنێكی گەورەی دروستكرد

ی ن ک 09:22 AM - 2021-12-02

بەهۆی كۆچی دوایی سەركردە و كادیری یەكێتی مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەرەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵە و دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو دەكات و دەڵێت، مامۆستا موحسن یەكێك بوو لە تێكۆشەرە دێرینەكانی مەیدانی خەباتی نهێنی، پێشمەرگایەتی، راگەیاندنی شاخ و كاری دیبلۆماسی.

دەقی پرسەنامەكە:
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەركردە و كادیری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەر-م پێگەیشت و ماڵئاوایی یەكجارەكی لێكردین .

جێگای داخە و كەلێنێكی گەورەی دروستكرد، خوالێخۆشبوو مامۆستا موحسن یەكێك بوو لە تێكۆشەرە دێرینەكانی مەیدانی خەباتی نهێنی، پێشمەرگایەتی، راگەیاندنی شاخ و كاری دیبلۆماسیش، جگە لە هاوخەباتی و كاری سیاسیمان خوالێخۆشبوو مامۆستا موحسن لە رووی كەسایەتیشەوە هاوڕێیەتییەكی دێرین و قوڵمان بەیەكەوە هەبوو، سەرەتای یەكتر ناسینمان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاكانی ساڵی حەفتاكان كاتێك مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەر بۆ تەواوكردنی خوێندن لە پەیمانگای پێگەیاندنی مامۆستایان وەرگیرابوو لە شاری هەولێر .

لەدوای راپەرین و پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مامۆستا موحسن یەكێك بوو لە كەسایەتییە سەركەوتووەكانی هەموو قۆناغەكانی بەرپرسیارێتی، یەكێك بوو لە پەرلەمانتارە سەركەوتووەكان لە كاری پەرلەمانیدا ، دواتر وەزیرێكی سەركەوتووی حكومەت بوو لەكاری حزبیشیدا یەكێك بوو لە كەسە شارەزا و بەئەزموونەكانی بواری رێكخستن و لێپرسراوێكی سەركەتووی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو .

مێژووی پڕ لەخەبات و تێكۆشانی مامۆستا موحسن پڕە لە دڵسۆزی و وەفاداری و راستگۆیی بۆ گەل و خاك و هاوڕێ و هەڤاڵانی .

جارێكی تر پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە بنەماڵە و دۆستان و خزمانی خوالێخۆشبوو مامۆستا موحسن عەلی ئەكبەر رادەگەیەنم، لە خوای گەورە داواكارین بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد  بكات و سەبوری هەموو لایەكمان بدات.

سەعدی ئەحمەد پیرە

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket