riklam

ئۆمیكرۆن گەیشتە سعودیە

جیهان 06:35 PM - 2021-12-01

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن لە سعودیە دەستنیشانكرا كە توشبووەكە هاووڵاتییەكی ئەفریقییە.

ئەمڕۆ 1-12-2021، وەزارەتی تەندروستی سعودیە تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی لەوڵاتەكەی راگەیاند و ئەوەشی ئاشكرا كرد كە  توشبووەكە  هاووڵاتی یەكێك لەوڵاتانی ئەفریقای باشوورە، بەمەش سعودیە بووە یەكەم وڵاتی عەرەبی كە ڤایرۆسە گۆڕاوەكەی تێدا ‏تۆماربكرێت.‏

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر سعودیە بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن، گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقا كە پێكهاتوون لە: مۆزەمبیق، بۆتسوانا، نامیبیا، زیمبابۆی، لێسۆتۆ، ئیسواتینی راگرت.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket