riklam

دادگای ئه‌ڵمانیا ئه‌و تیرۆرسته‌ی سزادا كه‌منداڵێكی خنكاندبوو

جیهان 04:14 PM - 2021-12-01

بۆیه‌كه‌مینجار له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان دادگای شاری فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا له‌دۆسیه‌یه‌كی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارێكی كه‌یسی ئێزیدیه‌كاندا بڕیارێكی له‌قازانجی ئێزیدیه‌كان داو ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌ی به‌جینۆسایدی ناوزه‌ند كرد.

 دادوه‌ر بڕیاری زیندانی تا هه‌تایی به‌سه‌ر هاووڵاتی عیراقی "  ته‌ها جومه‌یلی" ته‌مه‌ن 29 ساڵان سه‌پاند كه‌له‌ 2013 بۆته‌ ئه‌ندامی داعش له‌ موسڵ و له‌ 2015 له‌تاوانێكی بێ وێنه‌دا منداڵێكی ئێزیدی پێنج ساڵه‌ی له‌به‌ر هه‌تاو به‌ستویه‌تییه‌وه‌و له‌تینوێتیدا خنكاندویه‌تی.
ماوه‌ی پێشووش " جنیفه‌ر فینیش" ژنه‌ داعشی ئه‌ڵمانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌تۆمه‌تی ئازاردانی خه‌ڵك وقه‌تلو عامی ئێزیدیه‌كان له‌دادگای میونشن سزای 10 ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

"ئه‌مه‌ل كلۆنی" ژنه‌ پارێزه‌ری ناسراوی به‌ریتانی كه‌به‌رگری له‌مافی ئێزیدیه‌كان ده‌كات بڕیاری ئه‌و دادگایه‌ی به‌ ده‌ستپێكێكی مه‌زن وه‌سفكرد هه‌روه‌ها " نادیه‌ موراد" كچه‌ چالاكوانی ئێزیدی و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی له‌به‌یانێكدا ستایشی بڕیارێكی له‌و چه‌شنه‌ی كردو به‌سه‌ركه‌وتنی پارێزه‌رانی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی ناوزه‌ند كرد.

PUKmedia بورهان ئه‌مین.. ئه‌ڵمانیا

سه‌رچاوه‌: میدیای ئه‌ڵمانیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket