}

ئاگر له‌په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان 02:13 PM - 2021-12-01

كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆكارێكی نادیار له‌چێشتخانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگركه‌وته‌وه‌.

په‌یامنێرمان له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا به‌هۆكارێكی نادیار ئاگر له‌چێشتخانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ده‌وامی په‌رله‌مانی كوردستان راگیرا.

په‌یامنێرمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئاگره‌كه‌ له‌به‌شی خواره‌وه‌ی بینای په‌رله‌مانی كوردستان دروستبوه‌و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان، هه‌روه‌ها به‌وهۆیه‌وه‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگیرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان، له‌رووداوه‌كه‌دا زیانی گیانی نه‌بووه‌، به‌ڵام زیانی ماددی هه‌بووه‌و تائێستا زیانه‌كان نه‌زانراون.


PUKmedia سه‌رباز محه‌مه‌د/ هه‌ولێر


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket