riklam

ئەمساڵ لەهەرێم 69 حاڵەتی ئایدز تۆماركراوە

کوردستان 10:38 AM - 2021-12-01

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا لەهەرێم 69 حاڵەی نەخۆشی ئایدز دیاریكراوەو لەئێستادا لەهەرێم 48 حاڵەتی ئەیدز هەیەو رێنمایی تەندروستی وەردەگرن.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەرۆژی جیهانی ئەیدزدا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ژمارەی توشبوان بەو نەخۆشییە لەهەرێمی كوردستان  رایگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا 2021 زیاتر لە 318 هەزار پشكینینی تایبەت بەدۆرزینەوەی نەخۆخشی ئایدز كراوەو بەپێی ئەنجامی پشكنینەكان لەو ژمارەیە 69 كەسیان ئایدزیان هەیە.
وتیشی: لەو 69 حاڵەتەی نەخۆشی ئایدز كە لەهەرێم تۆماركراوە 58یان كەسانی بیانی بوون و 11ی تریان خەڵكی عراقن و لەهەرێم دیاریكراون.
وەزیری تەندروستی لەبارەی كۆی ژمارەی ئەو كەسانەشی لەهەرێم تائێستا توشی ئایدز بوون، وتی: لەهەرێم لەساڵانی رابردوەوە تائێستا 48 حاڵەتی ئایدز هەیەو سەرجەمیان باجی تایبەتیان هەیەو لەلایەن تیمە بەڕێوەبەرایەتییەكانی خۆپاراستنی تەندروستییەوە رێنمایی دەكرێن.
باسی لەوەشكرد كە تیمە تەندروستییەكان بەردەوام پشكنیبنی ئایدزی بۆ ئەو كەسە بیانیانە دەكەن كە دێنە هەرێم و لێرە دەمێننەوە، هەروەها لەكاتی پشكنینی هاوسەرگیری و ئەوانەی خوێن دەبەخشن یان ئەوانەی زۆر خوێن وەردەگرن بەتایبەت نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی كە هەڵگری نەخۆشیەكە نەبن.
 PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket