riklam

ئەڵمانیا عیراقییەك بەتۆمەتی ئەنجامدانی جینۆساید سزادەدات

جیهان 10:53 PM - 2021-11-30
فۆتۆ.. ئەرشیف

فۆتۆ.. ئەرشیف

لە بڕیارێكی كەم وێنەدا و هەروەك سەرۆكی دادگای فرانكفورد كریستوفر كوللر وەسفی دەكات ئەمرۆ 30/11/2021 دادگای هەرێمی فرانكفوردی ئەڵمانیا، بەشێوەیەكی رەسمی سزای بەندی تا هەتاییەی بەسەر تاوانبارێكی تاوانی كۆمەڵكوژی كوردانی ئیزیدی بەناوی گە ج ی 37 ساڵ سەپاند، ئەو بریارەش خۆی لەخۆیدا بەشێوەیەكی رەسمی دانانە بە پرسی جینۆسایدی كوردانی ئیزیدی لەلایەن تیرۆرستانی داعش لە دادگای ولاتێكی ئەروپی.

لە دەقی بریارەكەدا هاتووە:
لە سزادانێكی كەم وێنە لە جهاندا ، دادگایەكی ئەڵمانیان حوكمی بەندی هەتا هەتاییە بۆ كەسێكی  بەرەگەز عێراقی بەنای گەج 37 ساڵ و ئەندامی تاقمی تیرۆرستی داعش دەركرد، بە تۆمەتی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی كوردانی ئیزیدی تومەتباری كردوە. دوای ئەوەی حەفتەی رابردوو بە 10 ساڵ سزای خێزانی ئەو تۆمەتبارەی كە بەرەگەز ئەڵمانیە دەركردبوو.

لەو دادگا ئەڵمانیا داواكراوە حوكمی تا هەتاییە بەسەر بكوژی منداڵێكی ئیزیدی تەمەن 5 ساڵ بەناوی رانیا بەسەر كەسێكی  بەرەگەز عیراقی بسەپێنێ، و دوای ئەوەی سەڵمێندراوە كە ناوبراو ئەو منداڵە ئیزیدیەی تا مردن تینوو كردوە و لەبەر رۆژدا بەستاوتیەوە.

ڵێكۆڵەرەوەیەكی نێودەوڵەتی دەڵێت: بەڵگەی حاشا هەڵنەگر هەیە لەسەر ئەنجام دانی تاوانی جینوساید لە دژی كوردانی ئیزیدی لە عێراقدا لەلایەن تاقمی تیرۆرستی داعش.

سەروكی دادگا كرستوفر كوللر سەرۆكی دادگای فرانكفورد سزاكەی بە كەم وێنە لە جیهاندا وەسف كردووە، مەبەستی لەو تاوانانە بووە كە لەلایەن رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە دژی كوردانی ئیزیدی ئەنجام دراوە، ئەو تاوانانە دەگەنە ئاستی كۆمەڵكوژی یان جینوساید، هەروەك لێكوڵەرەكانی نەتەوە یەكگرتوەكان وەصفیان كرد. چاوەڕێ دەكرێت ئەو دادگایی كردنە ببیتە بنجینەیەك لە داننان بەو تاوانانەی تاقمی تیرۆرستی داعش لە دژی كەمینەیەكی كورد زمان ئەنجامی داوە و وەك جینوساید بناسرێت.

تاوانبارە بە رەگەز عیراقیەكە كە تەمەنی 37 ساڵە و دادگای فرانكفورد سزای بەسەردا سەپاند و خێزانەكەی كە بەرەگەز ئەڵمانیە بەناوی جنیفر دبلیو كە ئەویش پێشتر سزای 10 ساڵ بەندی بەسەردا سەپێدرابوو تومەتبارن بە بە دیل كردنی كچێك و دایكی بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك و مامەڵەكردن لەگەڵیان وەك كۆیلە .
دایكی ئەو منداڵە بەناوی نورا ،كە وەك شاهیدی سەرەكی كەیسەكە لەبەر دەم دادگا وتەی لێوەرگیرا، باسی لە ژیانی مەرگ ئاسای خۆی و كچەكەی كردوە گوتویەتی: هەندێ دەم بۆماوەیەكی زۆر كچەكەمیان بە پەنجەرەی ماڵەكەوە دەبەستایەوە، لەكاتیكدا پلەی گەرما هەندێ كات دەگەیشتە 50 پلەی سەدی، ئەو وتانە لەلایەن داواكاری گشتی باس كراوە ، دایكی منداڵەكە زیاتر لەسەر بابەتەكە بە دادگای راگەیاندوە ، دوای ئەوەی بەبەردەوامی سزای كچەكەمیان داوە چونكە لەسەر جیگاكەی میزی بەخۆیدا دەكرد.

داواكاری گشتی ئەڵمانی داوای لە دادگا كردوە سزای هەتا هەتایە بەسەر تۆمەتبار بسەپێنێ ، نوێنەرایەتی داواكاری گشتی تایبەت بەو كەیسە لە مانگی رابردوودا گوتویەتی: تۆمەتبار كە تەمەنی 37 ساڵە، ئەو كچە ئیزیدیەی كە تەمەنی تەنها  پێنچ ساڵ  بووە لە ساڵی 2015 بە ئاسنی پەنجەرەوە لە سوجێكی ماڵەكەیدا كە لە عێراق بووە لەهاوێنێكی گەرمدا و لە رۆژێكی گەرمی سوتنینەری پروكێندا بەستاوەتەوە و سزا داوە، لە ئەنجامدا و ماوەیەكی كەم دوای ئەوە بە كاریگەری ئەو هەڵسوكەوتە نامرۆیە گیانی لەدەستداوە.

نوێنەرایەتی داواكاری گشتی زیاتر دەلێت: تاوانبار ئەندامی تاقمی تیرۆرستی دەولەتی ئیسلامی (داعش) بووە و بە پێی ئایدولوجیەتی ئەو رێكخراوە هەڵسوكەوتی كردوە ، ئاماژەی بەوەش داوە كە ئەو رێكخراوە تیرۆرستیە شاڵاوێكی كۆمەڵ كوژی بەبەرنامەی دژی ئیزیدیەكان بەرێوە بردوە،  هەروەكە واقعی گیان لەدەستدانی كچە ئیزیدیەكەی بە ئەزیەتدانی جەستەیی تصنیف كردوە، ئەوەش بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی، نوێنەری داواكاری گشتی پێشی وابووە كە گومان دەكرێ مردنی كچە پێنچ ساڵەكە بەهوێ بەركەوتنی زۆری تیشكی خۆر بوبێت.

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام( داعش) هەزاران كچی ئیزیدی بە سەبایە برد و سەدان پیاویشی لێ كوشتون، دوای ئەوەی لە ئابی 2014 شەنگالی داگیر كرد.

نوێنەری داواكاری گشتی پێی وایە كە تاوانبار، تۆمەتبارە بە ئەنجام دانی تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی شەر و دەلێت: خراپ مامەڵە كردن لەگەڵ دایكی كچە منداڵە ئیزیدیەكە كە دیل بووە لای ئەو تاوانبارە، ئەویش دوچاری لێدانی بەردەوام بۆتەوە و بەزۆر و بێ بەرامبەر كاری قورسییان پێ كردوە و بەزۆر روكەنەكانی دینی ئیسلامیان بۆ ئەنجام داوە، نوینەری داواكاری گشتی ئاماژەشی بەوە كردوە كە ئەو ژنە تاكو ئیستاش بەدەست زیانی جەستەیی  و روحی گەورە دەنالێنێ و داوای كردوە كە قەرەبووی ئەو زیانانەی بە 50 هەزار یورو بكرێتەوە ، ئەو بڕە پارەیەش ئەو قەرەبووە بوو كە لە نوتقی كۆتایی ئەو حوكمەدا هات كە ئەورۆ دادگا بەسەر تاوانباری سەپاند.

شایانی وتنە، دادگای باڵای میونخ بریاری 10ساڵ دەست بەسەر كردنی بەسەر خێزانی تاوانبار سەپاندوە و تۆمەتباری كردوە بەوەی كە وەك تەماشا كەر و بێ هەولوێست بووە لەبەرامەر خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ كچەی ئیزیدیە پێنچ ساڵەكە، تاكو ئیستاش ئەو سزایە نەچۆتە بواری جێبەجێ كردن لە ساڵی2019 تاوانبار لە یونان دەستگیر كراوە و بەر لەوەی لە تشرینی یەكەمی هەمان ساڵ بگوازرێتەوە ئەڵمانیان و دادگایی بكرێت.

دەسەلاتدارانی ئەڵمانیا دەلێن تاوانبار ( گە ج) ی 37 ساڵ تاوانبارە بە ئەنجام دانی تاوانی دژە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و گواستنەوەی نایاسایی مرۆڤ
دادگاكانی ئەڵمانیا دەلێن كە تاوانبار ساڵی 2015 هەستاوە بە كرینی ژنێكی ئیزیدی و منداڵەكەی كە تەمەنی تەنها 5 ساڵ بووە و هەردوكیانی بردوتە فەلوجە و بە قورسترین شێوە چەوساندونیەتەوە و برسی كردوون.
نەتەو یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە كردوە كە داعش تاوانی كۆمەڵكوژی( جینوسایدی ) لە دژی كوردانی ئیزیدی ئەنجامداوە دوای ئەوەی كە تیمێكی تایبەت بە تاوانەكانی داعش بەڵگەی تەواوی لەسەر ئەو تاوانانە كۆكردەوە و لە راپۆرتێكدا خستیە بەردەم ئەنجوومەنی ئاساشی نێو دەوڵەتی.

شایانی باسە رێكخراوی ئیسلامی لە عێراق و شام ( داعش) زیاتر لە 6400 كوردی ئیزیدیان رفاند پاش ئەوەی لە ئابی 2014 سنوری سنجار و دەشتی نینەوایان داگیر كرد، لەوان 3200 كەسیان توانیان رابكەن و ئازاد بكرێن، تاكو ئیستاش چارەنووسی زۆرانیان دیار نیە، 550 هەزار ئیزیدی لە عێراق دەژیان و دوای ساڵی 2014 زیاتر لە 100 هەزار كە ئاوارە بوون عێراقییان بەرەو ولاتانی ئەروپا بەتایبەتی ئەڵمانیان جێهێشت.

PUKmedia وەرگێڕان.. فوئاد عوسمان
سەرچاوە.. پێگەی DW  ئەڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket