riklam

هەركەسێك ڤاكسین وەرنەگرێت غەرامە دەكرێت

جیهان 07:24 PM - 2021-11-30

حكومەتی یۆنان رایگەیاند: هەموو ئەو كەسانەی تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاترەو تا ئێستا ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرنەگرتووە دەبێت تا سەرەتای ساڵی داهاتوو داهاتوو ڤاكسین وەربگرن و بەپێچەوانەوە رووبەڕووی غەرامەكردن دەبنەوەو  114 دۆلاریان لێدەسەنرێت.
لەو بارەیەشەوە، كیریاكوس میتسوتاكیس سەرۆك وەزیرانی یۆنان دانی بەوەدا نا كە ئەم رێكارانە هەرچەندە لەناو هاووڵاتیاندا لایەنگری لێناكرێت تەنانەت لەنێو ئەو كەسانەشدا كە یەكجار لاوازن، بەڵام ئەو رێكارانە پێویستەو دەبێتە هۆی رزگاركردنی گیانی هاووڵاتیان.
لەبارەی جۆری كۆرۆنا نوێیەكەشەوە، جەختیكردەوە كە حكومەت لەوپەڕی ئامادكاریدایە بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) دوای ئەوەی لەهەفتەی رابردوودا چەند حاڵەتێكی توشبوون لەوڵاتی ئەفریقیای باشوور ئاشكرا كراو چەند حاڵەتێكی توشبوونیش لەژمارەیەك وڵاتی ئەوروپا تۆماركران.
تا ئێستاش لەیۆنان زیاتر لە 520هەزار كەس كەتەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیە ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرنەگرتووەو لەڕێگەی دەستەیەكی سەربەخۆی داهاتە گشتییەكانەوە راستەوخۆ ئەو بڕە پێبژاردنە لەو هاووڵاتییانە دەسێنرێت كە تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵەوەیەو تائێستاش خۆیان بەجۆرێكی ڤاكسینەكان نەكووتاوە.
لەئێستاشدا لە 63%ی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە هەردوو ژەمەكەی ڤاكسینیان وەرگرتووەو لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاكەشەوە زیاد لە 933 هەزارو 183 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراوە و 180هەزارو 67 كەسیش بەپەتاكە گیانیان لەدەستداوە.
PUKmedia ئاژانسەكان
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket