riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتی رابردودا 13 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

عیراق 06:13 PM - 2021-11-30

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 30-11-2021،  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia  كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 724حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و هه‌زارو 355 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 13 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 81 هه‌زارو 172 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 45 هه‌زارو 21 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 98.3%، هه‌روه‌ها 23 هه‌زارو 820 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket