riklam

شوێنه‌واری هه‌رێم چه‌ند داواكاریه‌ك ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كات

کوردستان 05:32 PM - 2021-11-30

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستان چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بۆ پێشخستنی بواری شوێنه‌وار و پاراستنیان له‌ فه‌وتان و له‌ناوچوون ده‌رده‌كات، هه‌ربۆ گرنگیدانی زیاتر به‌و بواره‌ داوای ده‌كات ناوی شوێنه‌وار بۆسه‌ر وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار  زیادبكرێت.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كه‌یفی مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری هه‌رێم به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی راسپارده‌كانی په‌یامی زانستی شوێنه‌واری چه‌ند داواكاریه‌كمان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندار خستۆته‌روو.
له‌وانه‌ زیادكردنی چه‌مكی شوێنه‌وار بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، به‌ جۆرێك بكرێته‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی  شوێتوار و گه‌شتوگوزار.

وتیشی؛ هه‌ر له‌ راسپارده‌كان داوای دروستكردنی مۆزه‌خانه‌یكی نیشتیمانی كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی تۆماركردن و داتابه‌یسكردنی سه‌رجه‌م پارچه‌ شوێنه‌واره‌كان له‌ مۆزه‌خانه‌كانی هه‌رێم، له‌ ژێر كۆدێكی تایبه‌ت كه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك بێت بكرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: دابینكردنی بوجه‌یه‌كی ساڵانه‌ بۆ مه‌به‌ستی خۆماڵیكردنی بیناو باڵاخانه‌ كه‌له‌پورییه‌كان و به‌شداریپێكردنی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌یان، چه‌ند داواكایه‌كی تره‌ له‌ راسپارده‌كان ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داوای پێكهێنانی یه‌كه‌ی پۆلیسی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، بۆ پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پووركراوه‌، له‌گه‌ڵ  ده‌ركردنی گۆڤارێكی زانستی تایبه‌ت به‌ شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی  دابینكردنی رێژه‌یه‌ك له‌ بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، بۆ نۆژه‌نكردنی بیناو باڵه‌خانه‌ كه‌له‌پوریه‌كان به‌ گرنگ و پێویست ده‌زانین و له‌ راسپارده‌كان ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket