پێشمه‌رگه.. سه‌نگه‌رێكی پۆڵاین له‌به‌رده‌م داعشدا
کوردستان 12:02 PM - 2021-11-30
له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌چه‌ند شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه كرایه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنووری قه‌زای كفری له‌ئه‌نجامدا حه‌وت پێشمه‌رگه شه‌هیدبوون و شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
تیرۆستانی داعش جموجوڵه‌كانیان له‌سنووری به‌رزایه‌كانی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له‌گه‌رمیان ده‌ستپێكردوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌ندین هێرشی تیرۆرستانیان تێكشكاندوه.
تیرۆرستان پیلانی نوێ له‌هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنن و پاشئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، یان هێرشی ئاماده‌كراو له‌دژی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنن، پاشان به‌چه‌كی قه‌ناس هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه‌كان و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن.
ناوی سه‌رجه‌م شه‌هیدو برینداره‌كان....
شه‌هیده‌كان...
رائید ئیبراهیم بارام / دانیشتووی عه‌ربه‌ت
رائید ئیسماعیل محه‌مه‌د / دانیشتووی سه‌یدسادق
ئاراس سمین / دانیشتووی سه‌یدسادق
ئه‌مین حسێن / دانیشتووی زه‌ڕایه‌ن
نه‌به‌ز سه‌عید / دانیشتووی عه‌ربه‌ت
محه‌مه‌د مه‌نسوور
یه‌حیا عادل فه‌ره‌ج
ناوی برینداره‌كان...
هێمن رۆسته‌م محه‌مه‌د / دانیشتووی سه‌یدسادق
جه‌مال كه‌ریم محه‌مه‌د / دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه
عه‌تا عه‌لی / دانیشتووی سه‌یدسادق
عومه‌ر عه‌لی / دانیشتووی كه‌لار
عه‌فان خالید حه‌مه عه‌لی / دانیشتووی خۆرماڵ
به‌كر قادر سه‌عید محه‌مه‌د
شاخه‌وان قادر سه‌عید
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی داوای كاری هاوبهشدهكات
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی هێرشكردنی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كوڵه‌جۆ په‌یامێكی بڵاوده‌كرده‌وه‌و وتی، جارێكی تر داواده‌كه‌ین دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه به‌ھاوبه‌شی، به سیاسه‌ت و تێڕوانینێكی تره‌وه له‌پێناو سه‌قامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر به‌ڕێوه‌ببرێن.
ده‌قی په‌یامه‌كه...
شه‌وی رابردوو له ھه‌وڵێكی ترسنۆكانه‌ی دیكه‌ی تیرۆرستاندا، په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له سنووری كوڵه‌جۆی گه‌رمیان درا.
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، پێنج پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌ھید بوون و چوار پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون.
وێڕای سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م په‌لاماره تیرۆریستییه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می قوڵی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌و شه‌هیدانه‌مان ده‌كه‌ین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌لاماره تیرۆریستییانه بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه، له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ر و دابڕێندراوه‌كانی ھه‌رێم ده‌ڕوانم. بۆ به‌رپه‌رچیدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌لامارانه، پێویستی زیاترمان به‌پلان، به‌رنامه‌ی ھاوبه‌ش و ھه‌ماھه‌نگی ھه‌یه، به‌تایبه‌ت چڕكردنه‌وه‌ی كاركردنی پێكه‌وه‌یی زیاتر له نێوان ھێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراقدا، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و رێگری له جموجۆڵه‌كانیان كه مایه‌ی ھه‌ڕه‌شه‌ی جددین بۆ ئه‌و سنوورانه. لێره‌وه جارێكی تر داواده‌كه‌ین دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه به ھاوبه‌شی، به سیاسه‌ت و تێڕوانینێكی تره‌وه له‌پێناو سه‌قامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر به‌ڕێوه‌ببرێن.
دووباره سه‌ربه‌رزی بۆ ڕۆحی شهھیدهكانمان و خودای گه‌وره ئارامی به كه‌سوكاری شه‌هیدان ببه‌خشێت. ھیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كانمان ده‌خوازین و بۆ ھه‌ر ھاوكاری و چاره‌سه‌رێكی خێرا ئاماده‌ی خۆمان ده‌رده‌بڕین و له‌گه‌ڵتانین.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لهپهیامێكدا هاوخه‌می پێشكه‌ش به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كانی سنووری كوڵه‌جۆ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراق به پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستییه‌كی به‌په‌له‌ی هه‌نووكه‌یی و له‌پێشینه‌یه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌ی شه‌وی ڕابردوو ده‌كه‌م كه له كاتی به‌هانه‌وه‌چوونی هاوسه‌نگه‌رانی پێشمهرگهیاندا له سنووری كوڵه‌جۆ، شه‌هید بوون و گیانیان به‌خشی.
له خوای مه‌زن داواكارم گیانیان به به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆی شاد بكات و سه‌بووری و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان ببه‌خشێت. هیوای زووچاكبوونه‌وه بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان ده‌خوازم.
فراوانبوون و به‌رده‌وامی په‌لامار و هێره‌شه‌كانی داعش، په‌یامی جددیی ترسناكن و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه له ناوچه‌كه ده‌هێنێته‌وه ئاراوه. بۆیه هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراق به پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، پێویستییه‌كی به‌په‌له‌ی هه‌نووكه‌یی و له‌پێشینه‌یه.
داوا ده‌كه‌ین میكانیزمی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی عیراقدا به هاوبه‌شی و پشتیوانیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كاراتر و فراونتر بكرێت و پێكه‌وه به هه‌موو هێز و توانایه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆرستانی داعش و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی ببینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
قوباد تاڵه‌بانی: هێشتا مه‌ترسی تیرۆرستان ماوه
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی شه‌ھیدبوونی پۆلێك له‌پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان لهكردهوهیهكی تیرۆرستیدا بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
جارێكی تر چه‌ته‌كانی داعش په‌لامارێكی تری ترسنۆكانه‌یان كرده سه‌ر ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سنوری كوڵه‌جۆ، به‌داخه‌وه، به‌هۆیه‌وه پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان گیانی خۆیان به‌خشی و چونه ریزی كاروانی پڕ له‌سه‌روه‌ری شه‌هیدان، به‌م بۆنه غه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هیوای زووچاكبونهوه بۆ پێشمه‌رگه برینداربووهكانیش ده‌خوازم.
ئه‌م په‌لامارانه ده‌یسه‌لمێنن كه‌هێشتا مه‌ترسی ئه‌و گروپه تێرۆریستییه هه‌ر ماوه، بۆیه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و مه‌ترسییه و دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش، ھه‌روه‌ھا جهختدهكهینهوه كه زۆر پێویسته كار له‌سه‌ر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.
دروود بۆ گیانی پاكی ئه‌و پۆله شه‌هیده‌ی شه‌وی رابردوو و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاری و ئاوه‌دانی كوردستان.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
مه‌حمود سه‌نگاوی: تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه
لێپرسراوی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، له‌تۆڵه‌ی شه‌ھیده سهربهزهكان، چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه كێوماڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گه‌رمیان ده‌كات.
مه‌حمود سه‌نگاوی لێپرسراوی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به PUKmedia ی راگه‌یاند: له تۆڵه‌ی شه‌ھیده سه‌ربه‌زه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پرۆسیهكهدا به‌به‌شداری ھێزه‌كانی لیوای٣ و ٥ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ھێزه‌كانی فه‌وجی تایبه‌تی میحوهری١ی خانه‌قین و ھێزه‌كانی میحوه‌ری ٢ی قه‌ره‌ته‌په له سێ قۆڵه‌وه كێوماڵی ناوچه‌كانی (قه‌ره‌بڵاخ ، گومار، سه‌ید حسێن، سه‌ید مارهلا، سید مدری، رحیم ورقه، ئاوباره، قاته‌كانی ناساڵح و حاجی عه‌واد) یان كرد.
وتیشی: سه‌نگه‌ره‌كانمان توندتر ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌پلانی نوێ رووبه‌ڕووی تیرۆرستان ببینه‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24