رۆژێك بۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی
کوردستان 09:10 AM - 2021-11-30
له به‌رواری 11-11-2005 كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڕیاریدا ڕۆژی 30 تشرینی دووه‌می ھه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی جیھانی قوربانیانی چه‌كی كیمیایی دیاری بكات .
سه‌ره‌تا بابزانین چه‌كی كیمیایی چیه ؟
چه‌كی كیمیای جۆرێكه له جۆره‌كانی چه‌كی كۆكوژ ( اسلحه الدمار الشامل weapons of mass destruction ) كه هه‌ریه‌ك له‌چه‌كی (بایۆلۆجی و ناوكی و تیشك ) ده‌گرێته‌وه، و به‌كارهێناینان به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی قه‌ده‌غه كراوه، واته چه‌كی كیمیایی كۆمه‌ڵیك گاز و ژه‌هری كوشنده‌یه له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به مرۆڤه‌كان ده‌یان كوژێت، به جۆره‌ها شێوه ئاراسته ده‌كرێت له‌ڕێگای تۆپی دوور هاوێژ،هاوه‌ن، موشه‌ك،كاتیوشا، هه‌ناری ده‌ستی، مین ، بۆمبی فرۆكه‌وه، هه‌ندێكجار به‌شێوه‌ی پرژاندن له ئاسمانه‌وه ،یان له‌ڕێگای چه‌كی ئاگر پژێنه‌وه ، به‌شێوه‌ی شل،گاز،ماده‌ی ڕه‌ق هه‌یه.
موشه‌كی دوور هاوێژ و هه‌ڵگری سه‌ری كیمیایی ده‌بێت له‌به‌رزی (60)مه‌تر له‌سه‌رئاستی زه‌وی بته‌قێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بیت و بلاو بێته‌و، به‌لام ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی موشه‌ك و گه‌رمی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر گازه كیمیایه‌كه‌و ده‌بێته هۆی له‌ناو بردنی هه‌ندێكی.
“با ” ئاراسته‌یی جوڵه‌ی هه‌وا ڕۆڵیكی گه‌وره ده‌بینی له بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی كیمیایی بۆیه هه‌میشه له پێش وه‌شاندنی چه‌كی كیمیایی ده‌بێت ئاراسته‌ی با بزانریت.
چه‌كی كیمیایی به‌كاردێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كان،له‌كاتی جه‌نگدا ناهێلێ دوژمن به‌ره‌و پێش بێت و سنورێكی بۆ دائه‌نێت، و جێگا گرنگ و ستراتیجیه‌كانی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه، قوڵایی به‌ره‌كانی جه‌نگی دوژمن لێی ئه‌درێ و دڵه‌راوكی و سه‌رگه‌ردانی و نه‌مانی وره له‌ناو دوژمن ده‌خوڵقێنی.
چه‌كی كیمیایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بونه‌وه‌ری زیندوو هه‌یه واته مرۆڤ و گیانله‌به‌ره‌كان ده‌كوژێت، له‌رێگای كاریگه‌ری راسته‌وخۆه له‌سه‌ر جه‌سته‌یان، به‌ڵام چه‌كی ناوكی زیندو نازیندو ده‌كوژێ و ده‌روخێنی، چه‌كی بایۆلۆجی وه‌ك چه‌كی كیمیایی گیانله‌به‌ره‌كان له‌ناو ده‌بات، به‌لام كاریگه‌ریه‌كانی هێواشتره له‌چاو چه‌كی كیمیایدا ئه‌ویش له‌ڕێگای “هه‌واو،خوردن،ئاو،یان ده‌رزی لێدانه‌وه ” توشی مرۆڤ ده‌بێت، توشبون ماوه‌یه‌كی دیاری كراوی پێده‌چێت هه‌تا به‌كتریاكه یان ڤایرۆسه‌كه ماوه‌ی كڕكه‌وتن و زۆربوونی ده‌گوزه‌رێنی له‌جه‌سته‌دا ئینجا نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه ده‌رده‌كه‌ویت، دواتر نه‌خۆشیه‌كه بڵاوده‌كات له‌ناو جه‌سته‌دا، دواتر چارسه‌رو كۆنترۆڵ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه مرۆڤه‌كان توانای داهێننیشیان هه‌یه له ڕوخاندن ومرۆڤ كوشتندا.
له‌ڕوانگه‌ی سه‌ربازیه‌وه سوپاكان به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی به باشتر ده‌زانن، چونكه كاریگه‌ریه‌كانی خیرا تر و زوو ده‌رده‌كه‌ون له چاو چه‌كی بایۆلۆجیدا، هه‌ربۆیه ئه‌مه‌ریكا له‌سالی 1969 دا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌به‌رنامه‌ی چه‌كی بایۆلۆجی ولاته‌كه‌ی دا.
خالێكی نه‌رێنی چه‌كی كیمیایی و بایۆلۆجی ئه‌ویش به‌هۆی گۆرانكاری كه‌شو هه‌واوه‌یه، به‌تایبه‌ت ئاراسته‌ی با،زۆرجار به‌هۆی گۆڕانی ئاراسته‌ی باوه، ئه‌و ژه‌هره یان به‌كتریاكه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی خۆی یان هاورێكه‌ی و ئه‌وكات ئه‌نجامه‌كه‌ی پێچه‌وانه ده‌رده‌چێت.
جیاوازیه‌كی تری چه‌كی كیمیایی و بایۆلۆجی ئه‌وه‌یه، به بڕێكی كه‌م له باكتریا كه چه‌ند كیلۆیه‌ك بێت ده‌توانێت خه‌ڵكێكی زۆر توش بكه‌یت،به‌هێواشی به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت چه‌ندین تۆن چه‌كی كیمیایت هه‌بێ ئینجا ده‌توانی به‌كاریبهێنیت تا ئه‌نجامی هه‌بێت، هاوكات شوینی دروستكردنی چه‌كی بایۆلۆجی ده‌كرێت زۆر بچوك بێت و له هۆده‌یه‌كدا یان خانویه‌كدا كه (50-100) مه‌تر بێت و له‌ده‌به‌یه‌كی ترشیدا به‌كتریا بیچێنیت و گه‌شه بكات و كه‌س نه‌یبینێت، به‌ڵام بۆ دروستكردنی چه‌كی كیمیایی شوێنی گه‌وره‌ترو ئامێری زیاتری ده‌وێت و كه‌شف كردنیش ئاسانتره، بۆیه هه‌موو ده‌وڵه‌تانی هه‌ژارو بێ هێز ده‌توانن ئه‌م چه‌كانه به‌رهه‌م بهێنن و به‌واتایه‌كی دی له‌ڕوی خه‌رجه‌وه هه‌رزانه‌و دروستكردنیشی ئاسانه‌و كۆنترۆڵ كردنی گرانه .
زۆربه‌مان به‌رنامه‌كانی چه‌كی بایۆلۆجی عیراقمان له‌بیره كه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسیان ده‌كرد، گوایه تاقیگه‌كانی دروستكردنی ئه‌م چه‌كه، گه‌رۆكن و به‌سه‌ر پشتی سه‌یاره‌ی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر ده‌گوازرێنه‌وه‌و له‌پێش چاوی پشكنه‌ره‌كان ونیان ده‌كه‌ن، واته ده‌كرێت به‌وشیوه گه‌ڕۆكه‌ش چه‌كی بایۆلۆجی به‌رهه‌م بهینرێت.
زیاتر له 70 جۆری كیمیایی تۆمار كراوه له ماوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه له‌شیوه‌و دۆخی شل و گاز‌و ڕه‌ق دایه، له‌وانه هه‌ندێكیان كوشنده نین و هه‌ندێكیان كوشنده‌ن ،،ئه‌وانه‌ی كه كوشنده نین له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین ،كاریگه‌ریان تا 24 كاتژمێره مرۆڤی به‌ركه‌وتوو باش ده‌بێته‌وه .
سه‌ره‌تای مێژووی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی
به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی له جه‌نگه‌كاندا پێشینه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 2000 پێش زاین، له‌جه‌نگه‌كانی هیندی كۆندا ،جۆره هه‌ڵمێكیان یان دوكه‌ڵێكیان به‌كار هێناوه بۆته‌هۆی ( خاوبونه‌وه،گێژی و باوێشكدان و خه‌واڵویی)، له جه‌نگی نێوان ساسانیه‌كان و ئه‌سپارته‌كانی یۆنان له ساڵی 423 پێش زاینی ئه‌سپارته‌كان دژی ساسانیه‌كان به‌كاریان هێنا، ئه‌ویش به‌سوتاندنی خه‌ڵوزو كبریتو قیر ، كه دوكه‌ڵێكی خنكێنه‌ری دروستده‌كرد وبه‌درێژایی سه‌ده‌كانی مێژوو چه‌كی كیمیایی به‌كار هاتووه، به‌تایبه‌ت و زۆرترینی له سه‌ده‌ی بیسته‌مداو له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا بووه ،لایه‌نه‌كانی به‌شداری شه‌ر له‌وانه ( روسیا،فه‌ره‌نسا، ئینگلترا،ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا ) چه‌كی كیمیایان دژ به یه‌كتر به‌كارهێناوه، ژماره‌ی قوربانیان گه‌یشته ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار كه‌س،ئه‌وچه‌كانه‌ش بریتیبون له (كلۆرین و فۆسجین و خه‌رده‌ل)، له‌كاتێكدا ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م گه‌یشته نزیك بیست ملیۆن مرۆڤ.
له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا كه به‌جه‌نگی كیمیایی ناسێنراوه، بۆ یه‌كه‌مجار چه‌كی كیمیایی جۆری گازی كلۆر له‌ڕۆژی 22/4/1915 دا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه دژ به سه‌ربازانی فه‌رنسا و جه‌زائیرو كه‌نه‌دا به‌كار هات له شاری (ئیبرس )ی به‌لجیكا كه‌ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوری فه‌ره‌نسا ،له‌ڕێگای فڕۆكه‌وه ده‌یان ته‌ن له كلۆری شلیان به‌ردایه‌وه به‌سه‌ر سه‌ربازه‌كاندا ،ئه‌م بۆردومانه درێژه‌ی هه‌بوه تا ڕۆژی 25 نیسان و تا دواتریش، زیاتر له پینج هه‌زار سه‌رباز گیانیان به‌خشی و زیاتر له پانزه هه‌زار بریندار بون ، به‌ڵام ڕۆژی 29/4/1915 دانراوه به ڕۆژی قوربانیانی چه‌كی كیمیایی دیاره له‌م ڕۆژه‌شدا بۆردومانی كیمیایی به‌رده‌وام بوه ، دواتر له 19/12/1915 ئه‌ڵمانیا 88 ته‌ن فۆسجینی دژ به سه‌ربازانی به‌ریتانیا به‌كار هێنا، داوتریش له‌ساڵی 1917دا گازی خه‌رده‌لی به‌كار هێنا هه‌ر له‌نزیك شارۆچكه‌ی ئیبرس .
ئه‌لمَانیا به‌یه‌كه‌م وڵات داده‌نرێت له‌جیهاندا كه چه‌كی كیمیایی به‌رهه‌م هێناو و به‌كاریشی هێنا له‌جه‌نگدا،شیمانه ده‌كرێت كه 168 تۆن كلۆری به‌كار هێناوه دژی نه‌یاره‌كانی ، به‌شێوه‌ی گشتی له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا 124000 هه‌زار تۆن چه‌كی كیمیایی به‌كار هاتوه (كلۆر وفۆسجینو خه‌رده‌ل)، سه‌رباری پێشكه‌وتن و گه‌شه سه‌ندن و دروستكردنی چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا ئه‌و چه‌كه به‌كار نه‌هات، بۆیه به‌جه‌نگی فیزیایی ناوی ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌مریكا له جه‌نگی ڤیتنامدا جۆره جه‌كێكی كیمیایی به‌كار ده‌هێنا بۆ له‌ناو بردنی ( به‌روبومی كشتوكاڵ‌و دارستانه‌كان ) واته گیا بڕ (herbicide ) كه پێ ده‌وترا (agent orange) ،ئه‌ویش بۆ برسی كردنی خه‌ڵك له‌ڕێگای له‌ناو بردنی به‌روبومی كشتوكاله‌وه، هه‌روه‌ها دارستانه‌كانیشی له‌ناو ده‌برد تاكو شۆڕشگێڕه‌كان شووێنی خۆشاردنه‌وه‌یان نه‌مینێ.
كورد‌و چه‌كی كیمیایی
له‌سه‌رو به‌ندی جه‌نگی عیراق و ئێران‌دا(1980-1988 ) چه‌كی كیمیایی به‌كارهات له‌لایه‌ن عیراقه‌وه دژ به ئێران له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا، هه‌روه‌ها عیراق بۆ له‌ناو بردنی گه‌لی كورد دژ به ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا،له 15/4/1987 وه تا 29/8/1988 زیاتر له سه‌دان جار چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه، زیاتر له 400 گوند‌و شارۆچكه‌و دۆڵ و ناوچه‌ی بۆمباران كردوه.
16-4-1987 ساڵێك پێش په‌لاماره سه‌ربازییه هه‌شت قۆناغییه‌كه‌ی ئه‌نفال، له ئێواره‌یه‌كدا هه‌ردو گوندی بالیسان وشێخ وه‌سانان، به 8 فڕۆكه‌ی عیراقی په‌لاماردران. فڕۆكه‌كان دوای ئه‌وه‌ی دوجار به‌ئاسماندا سوڕانه‌وه بوون به دوو پۆل : چواریان بۆسه‌ر گوندی شێخ وه‌سان و چواریان بۆسه‌ر گوندی بالیسان دوای ئه‌وه‌ی دوجار خولانه‌وه هه‌ریه‌كه‌یان چوار بۆمبیان به‌سه‌ر گونددا به‌ردایه‌وه سه‌ره‌تا گوندنشینه هه‌ژارو ساده‌وساكاره‌كان هێنده گوێیان پێنه‌دا چونكه بۆمبه‌كان ده‌نگیان نزم بوو (چوزانین وامانزانی چروكیان كردووه- نه‌جیبه) و نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆری نه‌برد ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی لێیان به‌رزده‌بووه دابه‌زییه‌وه بۆناو گوند‌و خه‌ڵك خۆیان له‌ناو ته‌مێكی زه‌ردباوی خنكێنه‌ردا به‌شڵه‌ژاوی بینییه‌وه.
“ئه‌وه‌ی نه‌مردبوو كوێرببوو، هه‌یانبوو قاقا پێده‌كه‌نی و وه‌ك شێتی لێهاتبوو، هه‌بوو ده‌رشایه‌وه‌و لاره‌لار ده‌ڕۆیشت”، هه‌رچۆنێك بوو خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه‌ی مابوو توانای هه‌بوو به‌برینداری به‌ره‌و چیا هه‌ڵكشان به‌ڵام جارێكی تر كۆپته‌رهاته‌وه ئاسمانی ناوچه‌كه‌و به‌كیمیایی لێیدانه‌وه، باشبوو باران باری ده‌نا تاقه به‌شه‌رێكیان ده‌رنه‌ده‌چوو.
ترۆپكی ئه‌م تاوانه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه ڕه‌نگیدایه‌وه له 16/3/1988 دا ڕژێم شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌جۆره‌ها چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرد ،پێنج هه‌زار كه‌س شه‌هید كه‌وتن و ده‌یان هه‌زار بریندار‌و ئاواره بوون، شاری هه‌ڵه‌بجه دوای شاری سه‌رده‌شت كه‌له 28/6/1987 دا كیمیاباران كرا، له‌سه‌رئاستی جیهان به چه‌كی كۆكوژی كیمییایی بۆردومان كراوه یه‌كه‌م شاره زۆرترین قوربانی به‌چه‌كی كیمییا تیدا تۆماركراوه .
شاره‌دێی سیوسێنان كه له‌ئێواره‌ی 22/3/1988 واته شه‌ش ڕۆژ دوای هه‌ڵه‌بجه به ڕۆكێتی كاتیوشاو گازی ده‌مار بۆردومان كرا، به‌هه‌مان شێوه گونده‌كانی به‌له‌كجاڕ و دوكان و دوكه‌رۆ ،ڕۆژانی دواتر به چه‌كی كیمیایی جۆری ده‌مار بۆردومان كرا له ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ ، دواتریش گونده‌كانی گۆپته‌په‌و عه‌سكه‌ر ناوچه‌كه به گازی ده‌مار بۆردومان كراوه له 3/5/1988، به‌داخه‌وه تا ئیستا ئه‌م به‌روارانه به جیهانی نه‌كراون.
له‌ڕۆژی 27/2/1988 دا باره‌گاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ نزیك گوندی به‌له‌كجار بۆمبارانی كیمیایی به‌چه‌كی خه‌رده‌ل كرا له‌لایه‌ن شه‌ش فرۆكه‌ی جه‌نگی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه،نیشانه‌كانی سوتانه‌وه و بلۆق دروستبون و كوێڕ بون و هه‌ناسه ته‌نگی و خنكان ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر برینداره‌كان، یه‌كێكیان به‌هۆی گاریگه‌ری له‌سه‌ر سیه‌كانی گیانی به‌خشی،ئه‌وانی تر هه‌موویان پێستیان سوتا و ڕه‌ش هه‌ڵگه‌را پاش ماوه‌یه‌ك توێكله سوتاوه مردوه‌كه لابرا و كه‌وته‌وه سه‌ر پێستی ئاسایی( ئه‌مه‌م به‌چاوی خۆم دیوه).
له‌گوندی شاناخسێ له 23/3/1988 و ڕۆژانی پێشوو گازی خه‌رده‌ل به‌كارهاتووه.
دیاریكردنی ڕۆژی 30 تشرینی دووه‌م وه‌ك ڕۆژی جیھانی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی دوای ئه‌وه‌ھات له ساڵی 1993 وڵاتانی جیھان كۆبوونه‌وه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی دروستكردن و به‌كارھێنانی چه‌كی كیمیاوی له جیھاندا ، به‌ڵام دوای چوار ساڵ له 29 نیسانی 1997 به‌ره‌سمی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ڕۆژی 30 تشرینی دووه‌م دیاریكرا وه‌ك ڕۆژی جیھانی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی ، تاوه‌كو له ساڵی 2005 به‌ره‌سمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئه‌و ڕۆژه‌ی به ڕۆژی جیھانی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی ناساند .
ئه‌گه‌ر 30 تشرینی دووه‌م بۆ وڵاتانی جیھان ڕۆژێكی ئاسایی بێت، ئه‌وا بۆ ئێمه‌ی كورد به گشتی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی ڕۆژێكی گرنگه، چونكه ئێمه خاوه‌ن ھه‌زاران قوربانی چه‌كی كیمیاین وه‌ك شه‌هید وه‌ك بریندار‌و بێسه‌رشوێن .
سه‌رچاوه‌كان .....
1-چه‌كی كیمیایی ( Chemical Weapons ) … د. ناجح گوڵپی
2-كتێبی پانۆرامای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌كوردستان 2017 نوسینی د.ناجح گوڵپی
3- یادی كیمیابارانی بالیسان وشێخ وه‌سانه فاتمه مسته‌فا – شێخ وه‌سان
4-كامه‌ران مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدان وئه‌نفالكراوانی هه‌ڵه‌بجه وپێدانی زانیاری هه‌مه‌چه‌شن له‌سه‌ر چه‌كی كیمیايی و زیانه‌كانی
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17