riklam

WHO: ھه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌ ئۆمیكرۆن مه‌ترسیداره‌

جیهان 05:09 PM - 2021-11-29

رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ھه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان له‌باره‌ی كۆرۆنای گۆڕاو له‌ جۆری ئۆمیكرۆن مه‌ترسیداره‌ و پێشبینی توشبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه‌ ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای ئۆمیكرۆن له‌ جیھاندا به‌رزه‌ و ھه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌و جۆره‌ نوێیه‌ مه‌ترسیداره‌، داواشی له‌ 194 وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كه‌ی ناو رێكخراوه‌كه‌ كرد پێدانی ڤاكسین به‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ خێراتر بكه‌ن و پێداچوونه‌وه‌ به‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا بكه‌ن.

ته‌ندروستی جیھانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا گیانله‌ده‌ستدان به‌ ئۆمیكرۆن تۆمار نه‌كراوه‌ و پێویستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری زاڵبوونی ئه‌و ڤایرۆسه‌ به‌سه‌ر ڤاكسین و ئه‌و به‌رگرییه‌ی دروستبووه‌، پێشبینی توشبوونی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه‌ ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.  

لێپرسراوانیش له‌ رێكخراوه‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌، وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی له‌ ئه‌مڕۆوه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئۆمیكرۆن و چۆنێتی سنوورداركردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكان له‌ جیھاندا، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ "جنێف" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket