riklam

دوو تێکۆشەری دێرین کۆچیدوایی دەکەن

کوردستان 03:32 PM - 2021-11-29

ئەمڕۆ دوو تێکۆشەوری دێرینی کورد بە ناوەکانی حاجی عەبدوڵڵای هۆرێنی و مام عەبدولخالق حەسەن کۆچیدواییان کرد.

حەمە حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم لە پۆستێکیدا لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندوە، کە دوو تێکۆشەری دێرینی کورد کە یەکێکیان پێشمەرگەو فەرماندەیەکی قارەمانی سەرەتای شۆرشی نوێ بوو لەبناری بەمۆ، بەناوی حاجی عەبدوڵلای ھۆرێنی.

وتوشیەتی: ئەویتریان تێکۆشەرو رێکخستنی دێرینی کۆمەڵەو یەکێتی مام عەبدولخالق حەسەن لەھەورامانەوە.

وەزیری رۆشنبیری نوسیویشیەتی: کەم کەس دەزانێت ئەم دوو تێکۆشەرە، چەند ماندو ھیلاک و نەحەواوەی رێگای کوردایەتی و بناخەدانەری ئەم حکومەت و پەرلەمان و ئازادییەی ئەمرۆن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket