riklam

دابەزینی تمەن و لیرە، کاریگەری لەسەر هەرێم؟!

کوردستان 02:27 PM - 2021-11-29

ئابوریناسان و مامۆستایانی زانکۆ ئاماژەبەوە دەکەن بەهۆی  ئەوەی زۆربەی پێداویستەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە هەردوو وڵاتی تورکیاو ئیران هاوردەدەکرێت، لەکاتی دابەزینی بەهای تمەن و لیرە بەرامبەر دۆلار، کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و ئابووریەکەی دەبێت، راشیدەگریەنێت ئەگەر وەزارەتە پەیوەندارەکانی هەرێم  پلان و بەرنامەی گونجاویان  هەبێت، دەتواندرێ سوود لە دابەزینی بەهای ئەو دوو دراوە وەربگرن و لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بەکاری بهێنێن.

د.ئەرشەد تەها ئابوریناس و مامۆستای زانکۆ  لەشاری هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: دابەزینی بەهای هەردوو دراوی تمەنی ئیرانی و  لیرەی تورکیا بەدوو جۆر کاریگەری لەسەر ئابووری  و خەڵکی هەرێمی کوردستان هەیە، کەیەکیان ئەرێنیە و ئەوەی تریان نەرێنیە.
‎وتیشی: لەلایەنە نەرێنیەکەی ئەوەیە کاتێک بەهای ئەو دراوانە بەرامبەر دۆلار دادەبەزی، نرخی سەرجەم کاڵاو پێداویستیەکانی وەک خۆراک و جلوبەرگ کەمدەبێتەوەو بۆ خەڵکی هەرێم  هەرزانتر  دەکەوێت، ئەمەش وادەکات بەرهەمی ناوخۆی کوردستان پاشەکشە بکات و نەتوانێت لەرووی نرخەوە کێبرکێی ئەوان بکات.

راشیگەیاند: بەڵام لایەنە ئەرێنیەکەی ئەوەیە کە لەکاتی دابەزینی دراوی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئیران وادەکات ئابووری ئەو دوو وڵاتە بەرەوخراپی و قەیران  بچێت، بۆیە ئەگەر وەزارەتە پەیوەندارەکان و ژووری بازرگانی و پیشەسازی  پلان و بەرنامەیەکی ئابووریانە هەبێت،  دەتوانێت سوود لەو دەرفەتە وەربگرن و پەرە بە بەرهەمی ناوخۆ بدەن.

لەلایەن خۆیەوە ئاسۆ دەباغ رۆژنامەنوسی ئابووری لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: دابەزینی دراوی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئیران بەرامبەر دۆلار بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە ئابووری هەرێمی کوردستان و بازرگانان دەگەیەنێت، بەڵام ئەو ماوەیە دەرێژە ناکێشێ.
وتیشی: کاتیک بازرگانێکی هەرێمی کوردستان گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی وڵاتی تورکیا یان ئیران بۆ هێنانی کاڵایەک ئیمزادەکات، گرێبەستەکە تا ئەو کاتە بەردەوامدەبێت کە نرخی دراوی ئەو وڵاتە جێگیرە.

‎راشیگەیاند: کاتێکیش  لیرەی تورکی یان تمەنی ئیرانی دادەبەزی، بەشێکی زۆر لەکۆمپانیا و کارگەکانی ئەو وڵاتانە گرێبەستەکە هەڵدەوەشێننەوە و پێوەی پابەندنابن. بەمەش خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانن  لەدابەزینی دراوی ئەو وڵاتانە بۆ ماویەکی زیاتر سودمەندبن.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket