بۆ بەرگرتن لەبڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا داوای رێوشوێنی توند دەكرێت
کوردستان 07:38 PM - 2021-11-28
شارەزایەكی بواری بایۆلۆجی و ڤایرۆسە ژینگەییەكان رایدەگەیەنێت: پێویستە رێكارو رێوشوێنی توند بۆ رێگریكردن لەهاتنی جۆرە نوێیەكی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) لەعیراق و هەرێمی كوردستان بگیرێتەبەر.
لەو بارەیەوە، د.حەیدەر موعتەز موحی شارەزای بواری بایۆلۆجی و راگری پەیمانگای ئەمریكی بۆ توێژینەوە بایۆلۆجییەكان لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia رایگەیاند: ئومێدەوارن هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنای (ئۆمیكرۆن) لەوڵاتدا روونەدات، جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێك بۆ رێگریكردن لەهاتن و بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 لەعیراق و هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
رونیشیكردەوە: بەگوێرەی رێكارەكان پێویستە سەرجەم گەشتیاران لەكاتی گەڕانەوەیان لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانەوە داوای كارتی وەرگرتنی هەردوو ژەمەكەی ڤاكسینیان لێبكرێت و هەروەها نمونەیان لێوەربگیرێت و پشكنینی (PCR) یان بۆ بكرێت و ئەوانەشی دەگەڕێنەوە پێویستە بۆ ماوەی چەند رۆژێك كەرەنتینە بكرێن بەتایبەتیش لەو وڵاتانەی كە رەنگە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن تێیاندا بڵاوبووبێتەوە.
شارەزاكەی بواری بایۆلۆجی دووپات لەسەر پێویستی زیادكردنی ژەمەكانی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا دەكاتەوە، دەشڵێت: دەبێت لەلایەن دامودەزگا تەندروستییەكانیشەوە بۆ پابەندبوون بەبەستنی كەمامەو دووركەوتنەوە كۆمەڵایەتییەكان رێكارە خۆپارێزی و تەندروستییەكان توندتر بكرێن.
سەبارەت بەو هاووڵاتییانەش كە بەجۆری ئۆمیكرۆن تووش دەبن و پێشتریش بەجۆرێكی تری ڤایرۆسەكە تووش بوون، موحی رایگەیاند: ئەگەر هەیە ئەو هاووڵاتییانەی پێشتر بەجۆرێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشبوون جارێكی تر بەجۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا تووشببنەوە، بەڵام تا ئێستا ئامارێكی وا لەبەردەستدا نییە كە بزانرێت ئاخۆ ئەوانەی هەردوو ژەمەكەی ڤاكسینیان وەرگرتووە یاخود پێشتر بەیەكێك لەجۆرەكانی كۆڤید-19 تووشبوون جارێكی تر تووش دەبنەوە.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ ئەمڕۆ 28ی 11ی 2021 بۆ یەكەمجار هەڵوێستی رەسمی خۆی لەبارەی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ لەڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، راشیگەیاند: لەمیانی پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانیی و بەدوداچوونی ووردییان بۆ راپۆرتی وڵاتە جیاوازەكانی جیهان لەبارەی رەوشی پەتاكەوە، دڵنیابوونەوە لەبڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆڤید-19، بۆیە داوا لەسەرجەم هاووڵاتیان دەكرێت پەلە لەوەرگرتنی ڤاكسینەكان بكەن كەلەئێستادا لەسەرجەم ئەو ناوەندە تەندروستییانەدا بەردەستە كە ڤاكسینەكانیان تێدا بەكاردەهێنرێت، هەروەها داواش لەهاووڵاتیان دەكرێت پابەندی راسپاردەو بڕیارەكانی لیژنەی باڵای نیشتمانیی تەندروستی و سەلامەتی بن لەپێویستی پابەندبوون بە رێكارە خۆپارێزی و تەندروستییەكان و بەكارهێنانی كەمامەو دووركەوتنەوە كۆمەڵایەتییەكان و خۆ بەدوورگرتن لەشوێنە قەرەباڵغەكان.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی فیدڕاڵ لەڕاگەیەنراوەكەدا جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوونی سەرجەم دامەزراوە حكومی و تایبەتەكان كردەوە لەجێبەجێكردنی رێنماییەكانی لیژنەی باڵای نیشتمانیی تەندروستی و سەلامەتی كە رێگەنەدەن كارمەندەكانیان دەوام بكەن و هاووڵاتیان سەردانیان بكەن تا ئەوكانەی پشتگرییەك دەهێنن و دەیسەلمێنێت كە هەردوو ژەمە ڤاكسینەكەی وەرگرتووە، یاخود پشتگیری بكرێت كە كە پشكنینی (PCR)ی لەماوەی هەفتەیەكدا بۆ كراوە.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28