riklam

فایزه‌ر له‌ هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینه‌ دژی ئۆمیكرۆن

جیهان 04:50 PM - 2021-11-28

كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بیونتیك به‌نیازن ڤاكسینێكی نوێ، دژی گۆڕدراوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنن.

هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و بیونتیك بڵاویانكرده‌وه‌ زانیاری كۆده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌رباره‌ی "ئۆمیكرۆن" گۆڕدراوه‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌پێناو دروستكردنی ڤاكسینه‌كه‌یان دژی ئه‌و گۆڕدراوه‌ نوێیه‌ی كۆرۆنا.

لای خۆیه‌وه‌ كۆمپانیای بیونتیك له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، چاوه‌ڕوانی داتا و زانیاری زیاتره‌ له‌باره‌ی ئۆمیكرۆن له‌پێناو یارمه‌تیدان بۆ دیاریكردنی ئه‌وه‌ی پێویست ده‌كات ڤاكسینه‌كه‌یان هه‌مواربكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌هاوبه‌شی كۆمپانیای فایزه‌ر دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌میان هێناوه‌.

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، تێده‌گه‌ن له‌ترسی زانایان و پسپۆڕان له‌باره‌ی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستیانكردووه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕدراوه‌ نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket