پزیشكێك: گۆشتی كوشتارگه‌كان هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه
کوردستان 04:26 PM - 2021-11-28
سه‌رپه‌رشتیاری پزیشكی كوشتارگه‌ی سلێمانی هۆشداری له مه‌ترسی گۆشتی ئاژه‌ڵ و توشبون به "نه‌خۆشی مشه‌خۆری" ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی هه‌یه گۆشتی ئاژه‌ڵی توشبو به‌نه‌خۆشی مشه‌خۆری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بفرۆشرێت.
د. شاڵاو عارف، پزیشكی ڤێتێرنه‌ری و سه‌رپه‌رشتیاری پزیشكی كوشتارگه‌ی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشییه له‌لایه‌ن مشه‌خۆرێكه‌وه دروستده‌بێت ناوی "ساركۆسیستهۆمۆنه‌س-ه" له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه كه مشه‌خۆره‌كه بوونی هه‌یه له گۆشته‌كه‌یانداو له‌كاتی خواردنی گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌دا كه به‌باشی نه‌كوڵێنرابێت، ده‌گوازرێته‌وه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و توشی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی ده‌كات .
راشیگه‌یاند: ئه‌م جۆره مشه‌خۆره هه‌موو شیرده‌ره‌كان ده‌كاته ئامانج و نه‌خۆشیانده‌خات، ئه‌م نه‌خۆشییه مرۆژه‌ڵییه واته هاوبه‌شه له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا، هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م نه‌خۆشییه ساڵانێكی زۆره بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك كوشتارگه‌ی هاوچه‌رخی سلێمانی، له‌م رۆژانه‌دا یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌و مشه‌خۆره‌مان له ئاژه‌ڵی گه‌وره‌دا تۆماركرد، چونكه پێشتر هه‌رله ئاژه‌ڵی بچوكدا تۆماركرابوو، به توشبوونی ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ش، قه‌باره‌ی تووشبونی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و گۆشته به‌كارده‌هێنن زیاتر ده‌بێت و كه‌سانێكی زۆرتر تووشده‌بن.
د. شاڵاو وتیشی: نه‌خۆشییه‌كه دوو جۆر نیشانه‌ی هه‌یه، جۆرێكیان ماسولكه‌ییه، جۆری دووه‌میان ریخۆڵییه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ ده‌بێت، كه رشانه‌وه‌و سكچون و تای له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام ماسولكه‌ییه‌كه به ماسولكه‌كانی له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه تووشبوو تووشی ئازارێكی زۆری ماسولكه‌و تایه‌كی زۆر ده‌كات.
روونیشكرده‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه له عیراق و له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه، وه‌ك كوشتارگه‌ی مۆدێرنی سلێمانی ساڵانێكی زۆره به شێوه‌یه‌كی زانستی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ین، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و نه‌خۆشییه له ئاژه‌ڵی گه‌وره‌دا تۆماركراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خه‌می ئێمه له كوشتارگه‌كاندا نییه، چونكه كوشتارگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش له‌لایه‌ن پزیشكی ڤێتێرنه‌رییه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و كۆنتڕۆڵكراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداتره‌و خه‌می ئێمه‌شه ئه‌و گۆشتانه‌یه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره‌و به پشكنینی پزیشكییدا تێپه‌ڕنه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌یه كه تووشبووبێت به‌و نه‌خۆشییه‌و له‌رێگه‌ی خواردنییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ .
وتیشی: بۆ خۆپاراستن له‌م جۆره نه‌خۆشییه، پێویسته هاووڵاتییان په‌نا نه‌به‌نه به‌ر گۆشتێك كه به كۆنتڕۆڵ و پشكنینی پزیشكی و كوشتارگه‌كاندا تێپه‌ڕنه‌بووبێت، واته گۆشتێك نه‌كڕن كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاربێت، هه‌روه‌ها هاووڵاتییان پێویسته ئه‌و گۆشته‌ی كه خۆیان ئاژه‌ڵه‌كه‌یان سه‌ربڕیوه تا پله‌ی گه‌رمی سه‌رو 60 پله‌ی سیلیزی بكوڵێنن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تووشبووبێت به‌و مشه‌خۆره له‌ونابچێت، ئه‌گه‌رنا به‌ئاسانی بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27