riklam

10 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی دانیەڵ میتەران تێدەپەڕێت

ڕیپۆرتاژ 04:10 PM - 2021-11-28

دە ساڵ دوای کۆچیدوایی دانیەڵ میتەران و 35 ساڵیش لە دامەزراندنی  رێکخراوی ( فەرەنسای ئازادی )  فێدیراسییونی دانیەڵ میتەران دوێنێ  شەممە رێکەوتی 27 ی نۆڤەمبەر لە مەراسیمێکی شایستە بەو یادە ، یادی 10 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کۆچی بێگەڕانەوەی  ئەو خانمە  مەزنە دڵفراوانە مرۆییە  بەڕێوەچوو.

دوێنێ شەممە 27 ی نۆڤەمبەر ، ژیلبێر مێتیران سەرۆکی  فۆنداسییونی ، فەرەنس لیبێرتێ ، ئێستا بۆتە  فێدیراسییونی دانیەڵ مێتیران مەراسیمێکی تایبەتی  بە بۆنەی 10 ساڵ کۆچیی دوایی دایکیەوە لە شاری  ( کلیونی ) ئەو شارەی  کە  لە تەمەنی گەنجیەوە  دەستیکرد بە  خەباتی نهێنی و کاری سیاسی بەرگری نهێنی بۆ هاوکاری  شۆرشگێرەکانی ئەو کاتە کە لەخەباتی پارتیزانیدا بوون دژی نازیەکان  رێکخست  .

لەم مەراسیمەدا  ژمارەیەکی زۆر لە  کەسایەتی سیاسی و رێکخراوەیی فەرەنسی  بەشداربوون ، هەروەها  وەفدی نوێنەرایەتی  زۆر لە ووڵاتانی جیهانیش (کورد و سەحراوی ( پۆلیساریو)  ئەفریقای باشور و ئیرانی و فەلەستین و ئەمریاکی لاتین و زۆری تر) ئامادەبوون   ، کوردستانیانی فەرەنسا لە هەرچوارپارچەی کوردستانیش ئامادەی ئەو مەراسیمەبون ، هەروەها ، وەفدێکی رەسمی حکومەتی هەرێم  بە سەرۆکایەتی  فەوزی هەریری  ، سەرۆکی دیوانی  سەرۆکایەتی  هەرێم  بە یاوەری  نوێنەری  حکومەتی هەرێمی کوردستان ، عەلی دۆڵەمەڕی ئامادە بوون و تاجە گوڵینەی ڕێزو وەفایان لەسەر گۆڕێ  خاتوو دانیەڵ مێتیران دانا و پاشان  سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم ، ووتارێکی بەناوی سەرۆکایەتی هەرێمەوە  پێشکەش کرد  بەو بۆنەیەوە ، بەدرێژی باسی  دڵسۆزی و بە تەنگەوەهاتنی خاتوو مێتیران  دایکی کورد بۆ هەموو ئەو هاوکاریانەی کە کردویەتی بۆ گەلی کورد کرد  و بە ناوی سەرۆکایەتی هەرێمەوە  سەری رێزو وەفای نەویکرد و ووتی گەلی کورد هەرگیز خاتوو میتران لەبیر ناکات ، جگە لە شاندی حکومەتی هەرێم،   کوردستانیانی دانیشتووی فەرەنسا  بە تاک تاک و بەجیا  بەشداری ئەو مەراسیمەیانکرد .

مەراسیمەکە لە پرۆتۆکۆڵێک  شایستە بەو یادە ، کە لایەن  فۆنداسییونی دانیەڵ مێتیرانەوە  ئامادەکرابوو بەڕێوەچوو ،،

ژیلیبرێت  مێتیران سەرۆکی فێدیراسییونی خاتوو مێتیران ، وتارێکی پێشکەشکرد و تییدا ، بەگەرمی  بەخێرهاتنی هەموو ئامادە بوانکرد و تێیدا ووتی ( من زۆر بەستراومەتەوە  بەم مەراسیمەوە  کە یادی  دانیەل ئەکرێتەوە ، ئەمە هانم ئەدات کە درێژە بە کاری  فۆنداسییونەکەی بدەم) 

لە سەعات 1 ی دوای نیوەڕۆوە  تا سەعات 4 و نیوی عەسر ، نوێنەری زۆر لە گەلانی دنیا  دوای  دانانی تاجە گوڵیینە ، ووتاری خۆیان خوێندەوە ، لەوانەش  کورد و ئیرانی و سەحراوی ( پۆلیساریا ) و ئەفریقای باشوور ، هەموویان  شایەتیان لە گەورەیی و جوامێری و خۆشەویستیان  بۆ دانێڵ مێتیران دەربڕی  بەرامبەر بە هەموو ئەو چالاکیە مرۆییانەی  بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی کردویەتی .

ئێوارە سەعات 8 و نیو ، فلیمێکی ئەرشیفی بۆ ئەوەی دەنگی زووڵاڵی دانێڵ مێتیران جارێکی تر لە گوێی بەشداربواندا بزڕەنگێتەوە نمایشکرا و هەروەها پێشانگایەکی  فۆتۆگرافیش لە سەر ژیانی خاتوو  مێتیرران و فۆنداسیونەکەی  ( فەرەنس لتبیرتێ ) فەرەنسای ئازادی ئەو کاتە و فۆنداسییونی دانیەڵ مێتیرانی ئێستا ، تێیدا ژیانی 35 ساڵەی خەباتی تێیدا نمایشکرا  .

پاشان لە دەوری مێزێک کەسانی نزیکی دانیڵ مێتیران ، ئاڵوگۆڕی یادیگاریەکانی  کرایەوە  و باس لە خەبات و تێکۆشان و بەردەوامی بە ئەو بیروبۆچونە مرۆییانەی  بەرزو پڕشکۆ هەڵسەنگێندرا .

لەکۆتایی ئەو مەراسیمەدا ، کۆکتێلێک پێشکەش  ئامادەبوانکرا و کاتێکی ئارام و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە ژیانی خاتوو دانیەڵ مێتیران  بەردەوامی دا بە مەراسیمەکە  ، هەروەها کۆنسێرتێکی موزیک بە  پیانۆ لەلایەن ( ئەنجێڵ ئیستیلیرا )  بەو بۆنەیەوە  پێشکەشکرا .

PUKmedia حەمە عوسمان 
فەرەنسا 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket