riklam

پێكێ یادەوەری تۆم بەسە چاپ و بڵاودەكرێتەوە

کتێب 10:25 AM - 2021-11-28

 ڕێكخراوی میدیا مەراسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنەوەی دیوانی شیعری " پێكێ یادەوەری تۆم بەسە" بۆ نووسەر و شاعیر جوتیار قادر كەریم  ڕێكدەخات. 

مەراسیمەكە سەعات 3 ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 29-11-2021 لە هۆڵی خاك بەرامبەر بە ماركێتی زارا لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

جوتیار قادر كەریم ساڵی 1968 لە قەزای مەخمور لەدایكبووە و ساڵی 1988 پەیمانگای مامۆستایانی لەشاری هەولێر تەواو كردووە و ساڵی 2005 بەشی ڕاگەیاندنی كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی لە زانكۆی سلێمانی تەواو كردووە. 

جوتیار قادر كەریم لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردووە شیعر دەنووسێت و یەكەمین دیوانی خۆی بە ناوی پایزەكەم لەساڵی 2019 چاپ و بڵاوكردۆتەوە و دووەمین دیوانی خۆی بەناوی پێكێ یادەوەری تۆم بەسە لە 2021 بڵاو دەكاتەوە. 
PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket