riklam

ڕێكخراوی چه‌پك هاوكاری منداڵانی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت ده‌كات

کوردستان 07:54 PM - 2021-11-27

ڕێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هاوكاری ژماره‌یه‌ك منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ قه‌زای دوكان ده‌كات.

شاخه‌وان ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 27-11-2021، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی و كه‌سوكاری منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی له‌دوكان، له‌هۆڵی په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان هاوكاری ژماره‌یه‌ك منداڵی خاوه‌ن پێداویستیمان كرد، وتیشی: ئه‌وانه‌شی نه‌یانتوانیوه‌ منداڵه‌كه‌یان بهێنن، خۆمان ڕۆیشتوینه‌ ماڵه‌كانیان و به‌سه‌رمان كردونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتی: نه‌ك ته‌نها سه‌نته‌ری دوكان و ناحیه‌كان، به‌ڵكو دێ به‌دێی ئه‌و سنووره‌ ده‌گه‌ڕێین و منداڵانی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت به‌سه‌رده‌كینه‌وه‌.

ڕێكخراوی چه‌پك بۆگه‌شه‌پێدانی مرۆیی ساڵانه‌ چه‌ندین چالاكی له‌م جۆره‌ ئه‌نجام ده‌دات، هه‌رله‌و رێوره‌سمه‌دا قائیمقامی دوكان به‌ڵێنیدا كاربكات بۆكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێك بۆ منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌قه‌زاكه‌.

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د /دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket