ته‌ندروستی فیدڕاڵ: به‌دوور نازانرێت شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا روو له‌عیراق بكات
عیراق 07:06 PM - 2021-11-27
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27- 11-2021، رایگه‌یاند: له‌ئێستادا دۆخی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌عیراق جێگیره‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه به‌دووری نازانن شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا ڕوو له‌وڵات بكات.
له‌و باره‌یه‌وه، د.روبا فه‌للاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به PUKmedia ی راگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت له‌هه‌ر ساتێك‌دا بێت شه‌پۆلێكی نوێی كۆرۆنا ڕوو له‌عیراق بكات و روونیشی كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن یاخود دواخستنی گه‌یشتنی شه‌پۆلی نوێی ڤایرسه‌كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو رێكارێكی پێویستی خۆپارێزیی گرتۆته‌به‌رو سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانیشیان له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵ و نیوه‌ی رابردووودا له‌وه‌ته‌ی په‌تاكه بڵاوبۆته‌وه شاره‌زایی باشییان په‌یداكردووه.
له‌باره‌ی رێگریكردن له‌گه‌شت بۆ وڵاتانی ئه‌فریقیا، روبا فه‌للاح رایگه‌یاند كه ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌ی باڵای نیشتمانیی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستیدایه‌و ئه‌وه‌ش وه‌ستاوه‌ته‌وه سه‌ر دواپێشهاته‌كانی دۆخی په‌تاكه، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێكی له‌و جۆره‌ش بدرێت به‌ئامانجی پارێزگاریكردنه له‌هاووڵاتیان و كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌وه‌ش رێكارێكی ته‌ندروستی راسته.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌رچ بڕیارێكیش له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ وڵاتانی ئه‌فریقیا بدرێت له‌كاتی خۆیدا راده‌گه‌یه‌نرێت و داواكاریشین هاووڵاتیان پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كان بن و رێژه‌یه‌كی زۆرتر له‌هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كان وه‌ربگرن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی هه‌رچ شه‌پۆلێكی نوێ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه هیچ حاڵه‌تێكی توشبوون به‌و جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن) تۆمارنه‌كراوه كه له‌ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهاندا بڵاوبۆته‌وه.
د.ره‌هێڵ فه‌ره‌یدون جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاندبوو كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام له‌خۆگۆڕین و به‌رهه‌مهێنانی جۆری نوێیه دوایه‌مینیشیان جۆرێكی نوێیه به‌ناوی (ئۆمیكرۆن) كه له‌ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌فریقیا بڵاوبۆته‌وه.
راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌هه‌وڵی گرتنه‌به‌ری هه‌مان ئه‌و رێوشوێنانه‌دایه كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاتانی دیكه‌شه‌وه گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نوێیه، كه خۆی له‌داخستنی سنووره‌كان و پشكنینی گه‌شتیاران و به‌هێزكردنی رێكاره ته‌ندروستی و خۆپارێزییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا هێشتا نه‌گه‌یشتۆته وڵاتانی دراوسێ و له‌ئه‌گه‌ری گه‌یشتنیشتی ئه‌وا مامه‌ڵه‌یه‌كی توندی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و هه‌موو رێوشوێنێكی ته‌ندروستی توندتر له‌وه‌ی پێشوو له‌به‌رامبه‌ریدا ده‌گرنه‌به‌ر.
روونیشی كرده‌وه، جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له‌چاو جۆره‌كانی تر له‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانییه‌وه خێراتره، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاستی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و جۆره نوێیه نه‌زانراوه هه‌روه‌ك چۆن له جۆره‌كانی پێشوودا بینیمان كه به‌چ خێراییه‌ك بڵاوده‌بوه‌وه.
وتیشی: مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه له‌وه‌دایه كه ئێمه تا ئێستاش له‌شه‌پۆلی سێیه‌مداین و نه‌ماتوانیوه ڤایرۆسه‌كه تێپه‌ڕێنین و خۆ ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا شه‌پۆلێكی نوێی تر روومان تێبكات ئه‌وا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌بینه‌وه، بۆیه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته هاووڵاتیان ژه‌مه‌كانی ڤاكسینه‌كانی دژه كۆرۆنا وه‌ربگرن.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ رۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك له وڵاته ئه‌وروپایی و عه‌ره‌بییه‌كان رێوشوێنی توندیان بۆ گه‌شتكردن بۆ هه‌ندێك وڵاتی ئه‌فریقیا سه‌پاندو گه‌شتكردنیان بۆ وڵاتانی ئه‌فریقیا هه‌ڵپه‌سارد دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبوون به‌و ڤایرۆسه نوێیه له‌هه‌ندێك وڵاتی ئه‌فریقیا تۆماركراو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش جۆری ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه‌ی ناونا (ئۆمیكرۆن) .
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23