riklam

له‌باره‌ی گه‌شتی عومره‌ بڕیارێكی نوێ ده‌رده‌چێت

جیهان 05:10 PM - 2021-11-27

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند؛ له‌ماوه‌ی رابردودا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیان و وه‌ك رێكارێكی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ بۆیان هه‌بو  گه‌شتی عومره‌ بكه‌ن كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-50 ساڵیدابووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 18 ساڵییه‌وه‌یه‌ ده‌توانن عومره‌ ئه‌نجام بده‌ن.

وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه‌ راشیگه‌یاندووه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌م كاته‌دا پێشمه‌رجی گه‌وره‌ترین ته‌مه‌نی رێگه‌پێدراو بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره‌ هه‌ڵوه‌شاته‌وه‌ كه‌ پێشوتر به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیان و وه‌ك رێكارێكی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌ 50 ساڵ دیاریكرابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی 18 ساڵه‌وه‌یه‌ ده‌توانن عومره‌ ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام پێویسته‌ سه‌رجه‌م رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ وه‌رگرتنی ڤاكسین و پشكنینی پێشوه‌خت ئه‌نجام بده‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket