riklam

عیراق.. هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵاتن له‌زیندان شكستی پێهێنرا

عیراق 04:42 PM - 2021-11-27

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق هه‌وڵێكی هه‌ڵهاتنی چه‌ند زیندانییه‌كیان له‌ زیندانی تاجی له‌به‌غدا شكست پێهێنا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عیراقی شكستپێهێنانی هه‌وڵێكی هه‌ڵهاتنی له‌  زیندانی تاجی له‌به‌غدا راگه‌یاند؛ به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ سێ له‌و زیندانیانه‌ی سزای هه‌تا هه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌، له‌كاتی هه‌وڵی راكردنیان یه‌كێكیان كوژراوه‌ و دووانه‌كه‌ی تریش به‌ر له‌وه‌ی بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كه‌ ده‌ستگیر كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌وڵی هه‌ڵهاتن له‌زیندانه‌كانی عیراق له‌ساڵانی رابردودا چه‌ند باره‌ بوونه‌ته‌وه‌و دوا هه‌ڵهاتنیش له‌ مانگی ئایاری ئه‌مساڵ روویدا كاتێك 21 زیندانی  كه‌ به‌تۆمه‌تی بازرگانی به‌مادده‌ هۆشبه‌رانه‌كان ده‌ستگیر كرابوون، له‌زیندانی شارۆچكه‌ی هیلالی سه‌ر به‌پارێزگای موسه‌نا هه‌ڵهاتن.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket